زەنگی کڵێساکان دیسان لێدەدرێنەوە

دوای ئەوەی هەرێمەکە لە چەتەکانی داعش پاککرانەوە، زەنگی کڵێساکان بۆ جارێکیتر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لێدەدرێنەوە و هەرێمەکە جارێکی تر باوەش بۆ فرەچەشنی نەتەوەیی دەکاتەوە. ڕۆشنبیرانی قیپتی میسری بە دڵخۆشیەوە پێشوازی لە گەڕانەوەیی کڵێساکان دەکەن.

مانگی کانوونی دووەم، مانگی جەژنی نوئێل و نوێبووەنەوەیە، بووەتە سیمبۆڵێك بۆ کریستانیان. لەم مانگەکەدا مەسیحەکان پاڕانەوە ئەنجام دەدەن. بەڵام لە سەردەمی دەسەڵاتی داعش لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەموو جێگە و ناوەندەکانی ئاینی مەسیحی وێران کردبوو، گەلی مەسحی ڕوبەڕوی توندوتیژی دەبوونەوە.

هێزەکانی سوریایی دیموکراتیک (قەسەدە) هەرێمەکانی لە داعش ڕزگارکرد، گەلی مەسیحی بەمە دڵخۆشبوون.

دامەزرێنەری بزوتنەوەی نیشتیمانی پاراستنی ئەزهەر عومەر سلێمان باسی  لەوەکرد، داعش ڕێکخراوێکی تیرۆرستییە، کۆمەڵگا پارچە پارچە دەکات و وتی: "مەترسیەکان تەنها بۆ گەلی مەسیحی نیە، بەڵکو لەسەر هەموو گەلانی هەرێمەکەیە".

هەروەها سەرۆکی بزوتنەوەی ئەزهەر، ئاماژەی بەوەدا هێزەکانی سوریایی دیموکرتیک ڕۆڵێکی گەورەیان بینی لە بونیادنانەوەی چەندین کڵێسا و وتی: "یەکێک لەو کڵێسانە کڵێسایی ڕەقەبوو. لە سەردەمی داعشدا لە دۆخێکی زۆر خراپ دابوو".

ڕۆژنامەوانی میسری عادل تۆماس ئاماژەی بەوەدا، کاری ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش تەنها وێرانکردنی هەرێمە سەرکەوتووەکان بوو و ئەم ڕێکخراوە بۆ پارچەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە لایەن زلهێزەکانەوە دامەزراوە. هەرەوەها تۆماس ئەوەی دەرخست، هێزەکانی سوریایی دیموکراتیک، سوریایی لە زیندانی تاریکی داعش ڕزگارکرد و هەموو ئەو ناوەندانەی کە لە لایەن ڕێکخراوی داعشەوە وێرانکردبوون، سەرلەنوێ ئاوەدانکردەوە.