زیندانی سیاسی بەشێوەیەكی كەیفی"لەدەرەوەی یاسا" دورخرایەوە

زیندانی سیاسی"یوجەل بالیجی" كە لەزیندانی تیپی"ل"لەئاڵانیا راگیرابوو. بەشێوەیەكی لەدەرەوەی یاسا دوورخرایەوە.

یوجەل بالیجی كە لەزیندانی تیپی"ل" لەئالانیا لەناوچەی ئاڵانیای ئەناتۆلی زیندایبوو، لەگەڵ ئەوەی كە نەیدەویست بەشێوەیەكی لەدەرەوەی یاسا"كەیفی"بۆ زیندانیكی دیكە دوورخرایەوە.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دوورخستنەكەی لە دەی تەشرینی یەكەمدا پێكهاتووە، بەڵام دیار نەبوو كە ئاخۆ بالیجی بۆ كام زیندان دوورخراوەتەوە.

زیندانی"سۆلیمان ئاجۆن"یش لەیازدەی تەشرینی یەكەمدا بەبیانۆی ناڕەزایەتی بوون لەئێستادا و بەگوێرەی زانیاری بنەماڵەكەی لەژووری تاكەكەسیدا راگیراوە.

هـ . ب