دایكانی له‌چك سپیی نیشته‌جێی ئیسته‌نبووڵ له بینای ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتی له ناوچه‌ی فاتیح كۆبوونه‌وه. دایكان پێشوازییه‌كی گه‌رمیان له‌و ڕۆژنامه‌وانانه كرد كه له كاتی پڕۆسه‌ی مانگرتنه‌كان و ڕۆژووی مردن ڕۆڵیان هه‌بووه.
دایكان ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دوان. به‌دیعه گۆكیوز به ناوی دایكانی له‌چك سپی لێدوانی دا و گوتی، «مه‌به‌ستمان له‌م چالاكییه كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و دایكانه‌یه كه پشتگیری‌یان له مانگرتوان كرد. ئێمه ئێستا پێكه‌وه‌ین. له سایه‌ی پشتگیریی دایكان بۆ چالاكییه‌كان ئێمه گه‌یشتینه ئه‌م ڕۆژه. به‌ڕێزه‌وه سڵاو له هه‌موو ئه‌و دایكانه ده‌كه‌م كه به‌شدارییان له چالاكییه‌كه كردووه. ئامانجی چالاكیی مانگرتن له خواردن كه ڕۆڵه‌كانمان ده‌ستیان پێكردبوو، شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانه. ئێمه‌ش به‌م ئامانجه‌وه له‌پێناو پشتیوانیكردن له ڕۆڵه‌كانمان كۆڵان به كۆڵان و له به‌رده‌م زیندانه‌كان به به‌رخۆدان به‌شێكی گۆشه‌گیریمان شكاند. ئێستا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیمان ڕزگاركردنی ئۆجالان و پاراستنی ئاشتییه‌كی شكۆداره.»
s.m