یه‌ژا ستار: ٢٠١٩ ده‌بێته نه‌ورۆزی ئازادی و به‌رخۆدانی ژن
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی یه‌ژا ستار ڕایگه‌یاند، نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ده‌بێته نه‌ورۆزی ئازادی. بانگی هه‌موو ژنانی كرد له ده‌وری ئاگری ڕۆژی تێكۆشانی نوێ كۆببنه‌وه و هه‌ڵپه‌ڕكێی ئازادی بگرن.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی یه‌ژا ستار:
په‌كه‌كه كه له دژی سیسته‌مه كۆیلهدارهكانی سه‌ر گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین شه‌ڕ ده‌كات و به به‌رخۆدان به‌هاكانی ئازادی به‌ده‌ست دێنێت و ده‌یانگه‌یه‌نێته واتای گه‌وره؛ پارتیی نه‌ورۆزه. ئێمه پیرۆزبایی نه‌ورۆز له ڕێبه‌رایه‌تیی خۆمان ده‌كه‌ین كه ئه‌و پهكهكهیهی ده‌بێته تۆ‌و و له هه‌موو خاكێك شین ده‌بێت؛ ده‌بێته ستران و له هه‌موو شوێنێت ده‌گوترێت-ی كردووه‌ته دیاری بۆ ئێمه. پیرۆزبایی له گه‌لی خۆمان ده‌كه‌ین كه گیانی نه‌ورۆزی كرده ڕاپه‌ڕین، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ین كه له‌پێناو ژیانێكی ئازاد و دیموكرات تێده‌كۆشن. ئێمه به‌ڕێز و منه‌ته‌وه یادی شه‌هیدانی گه‌وره‌مان مه‌زڵووم دۆغان، زه‌كیه ئالكان، ڕاهشان، ڕۆناهی، بێریڤان و سه‌ماكان ده‌كه‌ینه‌وه كه به به‌رخۆدانێكی گه‌وره باسیان له حه‌قیقه‌تی ژیان كرد.
گه‌لانی ڕۆژهه‌لاتی ناوین و میزۆپۆتامیا به‌ره‌و نه‌ورۆزێكی نوێ له‌سه‌ر هێڵی شه‌هیدانی قاره‌مان و به‌رخۆدێرانی فیدایی به‌ره‌و پێش ده‌چن. ئه‌و نه‌ورۆزه‌ی به پێشه‌نگایه‌تیی ڕێبه‌ر ئاپۆ به مانای ڕۆژی نوێ دێت، به‌و تێكۆشانه‌ی كه كاوه‌ی ئاسنگه‌ر له دژی زوحاكی زاڵم كردوویه‌تی، هه‌زاران كاوه‌ی ئافراند و مێژووه‌كه‌ی هه‌تا ئه‌مڕۆ هێنا و ئه‌مه‌ی گه‌یانده ئاستی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی. په‌كه‌كه ئه‌مڕۆ به شه‌هیدانی قاره‌مانی وه‌ك مه‌زڵووم دۆغان، پێشه‌نگایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی كاوه‌ی هاوچه‌رخ ده‌كات. له كه‌سایه‌تی شه‌هیدانی قاره‌مان زه‌كیه، ڕاهشان، بێریڤان، ئازێ، هێلین، گوڵناز و ده‌لاله‌كان نه‌ورۆز له گه‌له‌كه‌مان، به‌رخۆدێرانی چیا و زیندانه‌كان، به‌رخۆدێرانی مانگرتن له خواردن كه جه‌سته‌یان هێدی هێدی ده‌توێته‌وه و ده‌ڕژێته سه‌ر ئاگری نه‌ورۆز و هه‌ڵپه‌ڕكێی ئازادی گه‌ش ده‌كه‌ن، پیرۆز ده‌كه‌ین.
له لایه‌كه‌وه كه زوحاكی سه‌رده‌م كه‌نان ئه‌ڤره‌ن به به‌رخۆدانی كاوه‌ی هاوچه‌رخ؛ مه‌زڵووم دۆغان ڕووخێنرا. هاواری مه‌زڵووم دۆغان بۆ به‌رخۆدان له‌پێناو ئازادی، دواتر له زیندانه‌كان و چیاكان ده‌نگی دایه‌وه. قاره‌مانی نه‌مر مه‌عسووم كۆركماز به چالاكیی ١٥ی ئاب به‌رخۆدانی زیندانه‌كانی گه‌یانده چیاكان. زوحاك كه له زیندانه‌كان پارچه كرا، له چیاكانیش له لایه‌ن گه‌ریلا قاره‌مانه‌كانه‌وه پارچه كرا و به‌ر له هه‌ر شتێكیش ئه‌و زوحاكانهی له هۆش و ژیانی گه‌له‌كه‌ماندا چه‌سپێنرابوون، به ژیانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له عه‌رد دران.
گیانی په‌كه‌كه و پاژك-بوون، ئه‌مڕۆ له هه‌ر لایه‌نی جیهان ده‌بینرێت. به‌رخۆدانی ژن كه بۆنی گه‌نیوی زوحاكه‌كان ناهێڵێت، به یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) هێڵی پاراستنی هه‌بوونی خۆی و ئازادی گه‌ش ده‌كات. زوحاكه‌كانی ئه‌مڕۆ كه به‌رده‌وامی به گۆشه‌گیرییه‌كی تووند له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت فاشیزم له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان بگه‌یه‌ننه ئاستێكی دیكه، ماسكی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په‌ی ئه‌ردۆغانیان به‌ستووه. به‌رخۆدانی مانگرتوان له خواردن به‌مه‌به‌ستی فڕێدانی ماسكه‌كانی فاشیزم كه به پێشه‌نگایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌ستی پێكردووه و به درووشمی ئێمه گۆشه‌گیری ده‌شكێنین و فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین گه‌وره بووه. ئێمه به ئاگری نه‌ورۆز ئه‌و ماسكانه ده‌سووتێنین و له‌ناویان ده‌به‌ین.
ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی یه‌ژا ستار، جارێكی دیكه سوێند ده‌خۆین كه گیانی به‌رخۆدانی مێژوویی نه‌ورۆز به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌لومه‌رجی ئێستا ده‌یه‌وێت، به ڕێزگرتن له شه‌هیده قاره‌مانه‌كانی نه‌ورۆز گه‌شتر ده‌كه‌ین. به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزی ٢٠١٩ به گوتنی «نه ئێمه وه‌ك پێشوو ده‌ژین و نه وه‌ك پێشووش شه‌ڕ ده‌كه‌ین» كه ڕێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك ده‌ستوور دایناوه، ده‌مانه‌وێت وه‌بیری دۆست و دوژمنانی بێنینه‌وه كه پاراستن و شه‌ڕی ئێمه وه‌ڵامی قۆناغه‌كه ده‌داته‌وه. ئێمه بانگی ژنانی به‌رخۆدێری جیهان ده‌كه‌ین كه هه‌تا هه‌موو زوحاكه‌كان له‌ناوده‌برێن، با چه‌كه‌كانمان كار بكه‌ن. بێنه نێو ڕێكخستنه‌كانمان و به‌شداری تێكۆشانه‌كه‌مان بن و گه‌شتری بكه‌ن. نه‌ورۆزی ٢٠١٩ ده‌بێته نه‌ورۆزی ئازادی. ئێمه بانگی هه‌موو ژنان ده‌كه‌ین كه له ده‌وری ئاگری ڕۆژی تێكۆشانی نوێ كۆببنه‌وه و بێنه هه‌ڵپه‌ڕكێی ئازادی.
s.m