هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقرخان لە ئەنجوومەنی کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆییدا هەڵسەنگاندنی کرد.
باقرخان لەسەرەتادا سەرنجی خستەسەر ٢هەمین ساڵیادی بوومەلەرزەی ٦ی شوبات لە مەرەش، ئەوکەسانەی یادکردەو کە گیانیان لە دەستدا و گوتی بەرپرسیاری مردن و وێرانبوون ئاکەپە-مەهەپەیە.
باقرخان ئاماژەی بە هێرشەکانی سەر ڕاگەیاندنی ئازاد کرد و گوتی: "ئێوە ڕۆژنامەی یەنی شام، ژن نیوز و ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA) دەناسن، ڕۆژێک تێناپەڕێت فشاریان لێ نەکرێت، ڕۆژێک تێناپەڕێت کە خەباتکارانیان دەستبەسەرنەکرێت. ڕاگەیاندنی ئازاد بە تەنها جێ ناهێڵین. لە پشتیووانی کردنیان بەردەوامین. ڕەخنە، ماف لە ولات نەبێت لەو وڵاتەدا دیموکراسی نابێت".
باقرخان لە بەرانبەر سەپاندنی قەیوم لەسەر شارەوانی سێرت ناڕەزایەتی نیشاندا گوتی: "ئیرادەی گەلی سێرت لە نیوە شەوێکدا بە نەبوون حسابی بۆ کرا. هاوسەرۆکانی شارەوانیمان بۆ هەموو گەلان لە شار بە شێوەیەکی یەکسان خزمەتیان کرد و پڕۆژەیان پێشخست. بانگەواز لە هەموو گەلانی تورکیا دەکەم کە پشتگیری لەم دەرفەتە دادپەروەر و یەکسانیخوازەی سێرت بکات".
وتیشی: " کاتێک بەرێز ئۆجالان شەڕەکەی خستەسەر زمانی سیاسی و یاسایی، دەبێت پراکتیکی دەسەڵاتداری بە پێی ئەمە بێت. لێرەدا دەمەوێت چەند شتێک باس بکەم. لە ئەزموونی جیهانییەوە باش دەزانین کە لە ئاشتیدا نابێت هەژموونی لایەنەکان هەبێت، دەبێت نەبێت. ئاشتی واتای بنیاتنانی دادپەروەری کۆمەڵگە. ئاشتی بە چەوساندنەوەی گەلی کورد بەدی نایەت.
ئاشتیی لە ژێر توندوتیژی، هەڕەشە بەدی نایەت. ئاشتیی بە ڕووناکی ئازادی و دیموکراسی دەتوانرێت دابمەزرێت. کات کاتی بێدەنگبوون نییە. چاوەڕێی چین؟ چەند گەنجی ترمان دەبێ گیانی خۆیان لەدەست بدەن؟ پرسیار دەکەین. دەبێت تەواوی ئەمە کۆتایی پێبهێنرێت".
لە درێژەیی قسەکانییدا گوتی: "دەمەوێت ڕاستەوخۆ لە دەسەڵاتداری بپرسم؛ حکومەت لە باسی دیموکرسی و سەروەری یاسادا بۆچی هەنگاوێک نانێت، چاوەڕوانی چیە؟ با هەنگاو بنێین لەسەر ئەم پرسە بنەڕەتیانە کە هەمووان دەیانەوێت. چی دەسەڵات ڕادەوەستێنێت؟ دەبێت ئەم پرسیارانە بکەین".
لە کۆتایی قسەکانییدا باقرخان گوتی: "بەڕێز ئۆجالان بەم زووانە بانگەوازێکی مێژوویی دەکات. بۆیەکەمجار بابەتێک کە ڕای گشتیی تورکیا و ئێوەش مەراقی دکەن، بڵاوی دەکەمەوە. بەڕێز ئۆجالان، ئامادەکاری دەکات بۆ چارەسەری هەمیشەی کێشەی کورد و دامەزراندنی تورکیایەکی دیموکراتیک، لە چەند ڕۆژی داهاتوو بانگەوازێکی مەزن دەکات. بەڵێ بەڕێز ئۆجالان خەریکی ئامادەکردنی بانگەوازێکی مێژووییە و بەم زووانە ئەم بانگەوازە دەکات".