قەسەدە ناسنامەی چوار شەڕڤانی شەهیدی ڕاگەیاند
قەسەدە ناسنامەی چوار شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون.
قەسەدە ناسنامەی چوار شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ناسنامەی چوار لە شەڕڤانانی ئاشکرا کرد کە لە کات و شوێنی جیاوازدا لە بەرخۆدانیان دژ بە هێرشە داگیرکارییەکان شەهید بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، شەڕڤانانی قەسەدە لە دژی هەموو هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ڕۆژانە داستانی سەرکەوتن تۆمار دەکەن و لەو پێناوەدا گیانیان بەختەکەن.
لە بەردەوامییدا دەسنیشان کراوە، شەڕڤانان بە هەموو ئیرادەبەرزییەوە دەجەنگن و بەوشێوەیە دەگەنە کاروانی شەهیدان.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا سەرساغی لە بنەماڵەی شەهیدان کراوە، وە بەڵێن دووپات کراوەتەوە لە گەیشتن بە ئامانجی شەهیدان.
ناسنامەی شەڕڤانانی شەهید بەم جۆرەیە:
ناسناو: سیپان ڕەقە
ناو و پاشناو: محەمەد حەمزە
ناوی دایک – باوک: نەجاح - یەحیا
شوێنی لە دایک بوون: ڕەقە
کات و شوێنی شەهادەت: ٣ی شوباتی ٢٠٢٥- دێر حافر
*
ناسناو: کوردۆ کۆبانێ
ناو و پاشناو: قوسەی ئەل سۆفی
ناوی دایک – باوک: کەوسەر - لوئەی
شوێنی لە دایک بوون: کۆبانێ
کات و شوێنی شەهادەت: ٣ی شوباتی ٢٠٢٥- دێر حافر
*
ناسناو: حسێن
ناو و پاشناو: محمەد ئەل ئیبراهیم
ناوی دایک – باوک: هودا - ئوغلا
شوێنی لە دایک بوون: عەریشە
کات و شوێنی شەهادەت: ١٥ی کانوونی دووەم- بەنداوی تشرین
*
ناسناو: بەشار
ناو و پاشناو: محمەد سەلال
ناوی دایک – باوک: ڕوێحا - حەمەد
شوێنی لە دایک بوون: عەریشە
کات و شوێنی شەهادەت: ٣ی شوباتی ٢٠٢٥- دێرەزۆر.