'نابێت لە بەرانبەر تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکدا بێدەنگی هەبێت'

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کانتۆنی فورات ئەحمەد داود ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی تورک وێستگەی ئاو بە ئامانج دەگرێت، بە شێوەیەکی ئاشکرا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات و داوای کرد لە بەرانبەر ئەم تاوانانەدا کۆتای بە بێدەنگی بهێندرێت.

تاوانی جەنگی دەوڵەتی تورک

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بێ پچڕان بەردەوامە. لە بەنداوی تشرین لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا لە نێوان ٨ و ٣٠ی کانوونی دووەمدا ٢٣ مەدەنی شەهیدبوون و ٢٢٠ی دیکەش بریندار بوون. لە ٨ی کانوونی دووەم تاوەکو ١ی شوبات لە شارە جیاوازەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ١٨ مەدەنی شەهید بووە و ٣٨ ی دیکەش برینداربووە. بەم شێوە لە ٥ ڕۆژدا ٤١ مەدەنی شەهید بوون و ٢٥٨ دیکەش بریندار بوون.

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کانتۆنی فورات ئەحمەد داود و ئەندامی بەڕێوەبەری هیوای سووری کورد سۆزدار عەلی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و ئەنجامەکانیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هەڵسەنگاند.

دەیەوێت چاوی گەل بترسێنێت

ئەحمەد داود ئاماژەی بەوەکرد کە هێرشە سەختەکان لەسەر بەنداوی تشرین، پردی قەرەقۆزاق و باشووری ڕۆژئاوا کۆبانێ بەردەوامە و چەکی قورس و درۆن، فرۆکەی جەنگی بەکاردەهێنرێت و گوتی: "لەبەر هێرشەکان لەسەر بەنداوی تشرین، کانتۆنی فورات بێ ئاو و کارەبایە. دەیانەوێت بە ئامانجگرتنی شارە ئاسایش و ئارامەکانمان لە نێو گەلدا ترس دروست بکەن."

بەڵگە پێشکەش بە کۆمیسیۆنی نەتەوەیەکگرتووەکان کرا

ئەحمەد داود ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان وەک کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ بەڵگەی هێرشیان لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دروستکردوە و گوتی: "تیمەکانمان دەچنە شوێنی ڕووداوەکە و بەڵگە دروست دەکەن. لە ئەنجامی هەر هێرشێکدا ژمارە، وێنەی برینداران، شەهید و زیانە ماددییەکان دەگیرێت. زانیاری لە بنەماڵەی شەهید و برینداران و گەواهیدەران وەردەگیرێت بە بەڵگە دەکرێت. بەڵگە و بەڵگەنامەکانی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ەوە ئەنجامیانداوە، پێشکەشی  کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی نێونەتەوەیی نەتەوەیەکگرتووەکان کراوە."

دەوڵەتی تورک پەیماننامە پێشێل دەکات

ئەحمەد داود ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هێرشەکانی پەیماننامەی جنێف پێشێل دەکات کە ئامانجی ئەو لە شەڕدا و لە دوای شەڕ پاراستنی مافەکانی مرۆڤە و گوتی: "لە پەیماننامەی جنێف پاراستنی مەدەنییەکان فەرزکراوە. لەوێ هێرشەکان ڕاستەوخۆ مەدەنییەکان دەکاتە ئامانج. تیمی تەندروستی بە ئامانج دەگیرێت چەندین جار هێرش کراوەتەسەر برینداران. وەک زانراوە ئامبۆڵانسی هیوای سوور کە برینداری دەگواستەوە بوو بە ئامانجی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر".

وێستگەی ئاویش دەکەن بە ئامانج

ئەحمەد داود ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت دامەزراوە و ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە بەرانبەر هێرشەکانی تاوانی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بێدەنگ نەبن و گوتی: "لە گوندەکانی حورییە، تەل ئیبرێ، جەدێ مخارا، دیکانی کانتۆنی فورات ٥ قوتابخانە، وێستگەی کارەبا، سایلۆ گەنم و وێستگەی ئاو لە عەین عیسا بە ئامانج گیراوە. ئەمانە هەمووی تاوانی جەنگن کە ئەمانە نمونەن چەندی تریش هەیە. هەربۆیە نابێت کە دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی پەیوەندیدار بێ وەڵام بمێننەوە".

تیمەکانی تەندروستی ڕاستەوخۆ دەکرێنە ئامانج

هەروەها سۆزدار عەلی ئاماژەی بەوەکرد کە هەیڤی سووری کورد ڕێکخراوێکی هاوکاریی مرۆیی و مەدەنییە و ڕایگەیاند: "ئێمە لە دۆخی نائاسایی و بەپەلەدا دەستبەجێ هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ. ئامبولانسەکانمان لە کاتی هێرشە دڕندانەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە تایبەتی لە بەنداوی تشرین لە ٢٤ کاتژمێردا بە شێوەیەکی چالاکانە بەرپرسیارێتی خۆیان ئەنجام دەدەن. بەداخەوە ئامبۆلانسەکانی فریاکەوتنی هەیڤی سۆریش دەکرێنە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکانی ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ئامبۆلانسێکی تەندروستی کرایە ئامانج و ٣ خەباتکاری تەندروستی شەهید بوون و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون."

پێویستە دەستبەجێ هێرشەکان ڕابگیردرێن

سۆزدار عەلی لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد کە بەئامانجگرتنی برینداران، تیمی پزیشکی، ئامبوڵانس و هاوڵاتیانی مەدەنی بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان تاوانێکی شەڕە، لە کاتی هێرشەکاندا کە پێویستمان بە گەیاندنی بریندارەکانە بۆ نەخۆشخانە، ڕووبەڕووی هێرش دەبینەوە. ئەمە دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر ژیانی بریندارەکان، هەروەها نەخۆشخانە گەڕۆکەکانیشمان زیانیان پێدەگات بۆیە دەبێت دەستبەجێ هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ناوچەکانمان ڕابگیردرێت."