بەنداوی تشرین جێگەی نوسینەوەی داستان

عومەر عەلوش کە دوو جار بۆ ئەوەی بەشداری بەرخۆدان ببێت چووەتە بەنداوی تشرین، گوتی: "لە تشرین داستانی دەروێش عەبدی دەنوسرێتەوە، سەرکەوتن مسۆگەرە".

بەرخۆدانی تشرین

یەکێک لە وڵاتپارێزانی شاری کۆبانێ کە دوو جار چووەتە بەنداوی تشرین عومەر عەلوشە. عومەر عەلوش بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و باسی لە سات و یادەوەرییەکانی بەرخۆدانەکانی تشرینی کرد و ئاماژەی بە بەرخۆدانی گەل لە بەرانبەر هێرشە داگیرکارییەکان کرد.

عومەر عەلوش لە سەرەتایی قسەکانییدا گوتی: "لە دەستپێکدا کە چووینە بەنداوی تشرین، ڕووبەڕووی هێرشی نامەردانەی دەوڵەتی تورک بووینەوە. سەرەڕای چەندین هێرشی سەخت دیسان بە بەرخۆدان و پێداگرییەکی مەزنەوە بەرەو بەنداوی تشرین بە ڕێکەوتین و گەشتینە بەنداوەکە. گەلەکەمان و شەڕڤانان یەک ڕۆحن، لەوێ بووین شەڕڤانمان گورزیان لە دووژمن دەدا. ئیدی بڕیاری خۆمان داوە، یان مردن، یان مانەوە و لەوێ بووین. لە دەوروبەرمان فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفرۆکەوان، هاوەن بێپچڕان لێی دەدا. نەماندەزانی دەگەڕێینەوە یان نا. لەوێ ژیانێکی جیاواز هەیە، پڕە لە بەرخۆدان، لە لایەک تۆپبارانی داگیرکاریی، لە لایەکی دیکەوە دیلانی سەرکەوتن".

'تشرین بوو بە داستانی دەروێشی عەبدی'

لە قسەکانییدا عەلوش ئاماژەی بە هەستی تۆڵەکردنەوەی گەل لە هێرشەکان کرد و وتی: "لە دژی چەتەکانی داعش شەڕمان کرد و تیرۆرمان لە ناوبرد. لێرە بێ کارەبا و ئاوین. بەرەو تشرین چووین تاوەکو کارەبا و ئاوی خۆمان بپارێزین. بەنداوی تشرین بوو بە داستانی دەروێشی عەبدی، هەر شەڕڤانێکی گەنج لەوێ بووە بە دەروێش، هەر شەڕڤانێکی ژن بووە بە عەبدی. بەرخۆدان بنەڕەتییە، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین".

'پێویستە گەلی کورد ڕاپەڕێت'

لە کۆتایی قسەکانییدا جەختی لە بەردەوام بوون لە بەرخۆدانیان کردەوە و  گوتی: "شۆڕش لە کۆبانێ دەستی پێکرد، لە تشرین بەرەو سەرکەوتن دەچێت، شەڕڤانەکانمان بەرەو بەرەکانی شەڕ دەچن و گورزی سەخت لە داگیرکەران دەدەن و سەرکەوتن. بانگەواز لە تەواوی ئەو کەسانە دەکەم کە باسی مرۆڤایەتی و دیموکراسی دەکەن، دەبێت ئیدی لە بەرانبەر ئەم داگیرکارییە خاوەن هەڵوێست بن. ئێمە سەردەکەوین، پێویستە گەلی کورد ڕاپەڕێت".