بارودۆخ و ئاییندەی ژنان سووریا تاوتوێ کرا
ئەنجوومەنی ژنانی سوریا لە وۆرک شۆپێکدا کە لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو، بارودۆخ و داهاتووی ژنان لە بنیاتنانی سوریای نوێدا هەڵسەنگاندنی بۆ کرا.
ئەنجوومەنی ژنانی سوریا لە وۆرک شۆپێکدا کە لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو، بارودۆخ و داهاتووی ژنان لە بنیاتنانی سوریای نوێدا هەڵسەنگاندنی بۆ کرا.
ڕێکخراو و کۆمەڵەکانی ژنان، دەستەی ژنان، کۆنگرەی ستار، کەسایەتییە سەربەخۆکان، چالاکوانان، مەجلیسی سوریای دیموکرات (مەسەدە)، دامەزراوە یاساییەکانی ژنان لە ناوەندی ئەل برج لە لە قامیشلۆ بەشداری وۆر کشۆپەکە بوون.
ئەنجوومەنی ژنان لە بەڕێوەبردنی وۆر کشۆکەدا ئامانجی کۆکردنەوەی بۆچوون و پێشنیارەکانی ژنان و دانانی پلانە.
ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکان و هاوپەیمانی دیموکراتیکی کۆنگرەی ستار ڕوکن ئەحمەد قسەی کرد و ئاماژەی بە مەترسییەکانی سەر ژنان کرد، پێویستە دەستکەوتەکانی ژنان و بەشداریکردنیان لە بەڕێوەبردنی سووریا بەرەو سیستەمێکی دیموکراتیکی بپارێزرێت. ڕوکن ئەحمەد سەرنجی بۆ دۆخی ژنان لە هەرێمە داگیرکراوەکان ڕاکێشا و ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆژانە تاوانی نامرۆڤانە بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێت.
وتیشی: "مەترسی هەیە سیستەمی ئایینی لە سوویا بێتە ئاراوە، ئەوان باسی پۆلیسی ئەخلاق دەکەن، گەلێک ڕووداو دروستبوو کە داوا لە ژنان کراوە ببنە حیجاب، بۆیە پێویستە هەوڵبدەین دەوڵەتێکی فرە ڕەنگی لامەرکەزی دروست بکەین".
دوای تاوتوێکردن لەسەر بابەتەکانی وۆرک شۆپەکە، ژنان بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە شێوازی بەشداریکردنی ژنان لە سوریا خستەڕوو.
بەپێی پێشنیارەکان پێویستە هێزێکی ژنان هەبێت کە بتوانێت مافەکانیان بپارێزێت و ئازاد بێت، هاوپەیمانییەکی سیاسی ژنان هەبێت کە لەڕێگەیەوە بتوانن گفتوگۆ لەگەڵ حکومەت بکەن، پێویستە نەخشە ڕێیەک دابنرێت، هاوپەیمانی زیاد بکرێت، بۆ پاراستنی ژنان و مافەکانیان. پێویستە پاڵپشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بکرێت.
هەروەها ژنان بانگەوازیان کرد کە هەردوو ڕەگەز نوێنەرایەتی خۆیان بکەن لە سوریایەکی فرە ڕەنگی لامەرکەزی و هەریەکەیان ڕۆڵی خۆیان بگێڕن. پێویستە ژنان پەیوەندی لەگەڵ ژنانی سوریا دروست بکەن، مافی گەلی کورد لە دەستووری سوریادا پارێزراو بێت. دەبێت ڕێگری لە شەڕ و نەژادپەرستی بکرێت.
تێکۆشان لە دژی توندوتیژی دژی ژنان، بەهێزکردنی ڕۆڵی مەجلیسی ژنانی سوریا لە هەموو شارەکانی سووریا، دامەزراندنی لیژنەی لێکۆڵینەوە و ونەبووەکان، کردنەوەی نووسینگەی ژنان، بەڵگەنامەکردنی تاوانەکان لە زیندانەکانی عەفرین، سرێکانی و گیرێ سپی و لێپرسینەوەی تاوانباران بکرێت، ئەو زیهنیەتە باوکسالارییەی کە ژنان بە بیانووی "شەرەف" دەکوژێت، بگۆردرێت و پارتێکی ژنان لەسەر ئاستی سوریا دابمەزرێت و بەشدار بێت لە دانوساندنەکاندا".