لە کات و ساتی گفتوگۆکردن لەسەر بونیادنانی سووریای نوێدا لەسەر ئاستی نێونەتەوەی لە ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار و پەڕلەمانتار وێڕای بەردەوامی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆسەر هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەردانی ئەو هەرێمە دەکەن و پشتیوانی و سەرسامی خۆیان بە مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەردەبڕن. سکرتێری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی پارتی سۆسیالیسی فەرەنسا دیلان بۆوتیفلات کە یەکێک بوو لەو شاندە فەرەنسی و ئیتالیییەی لەم ماوەی پێشوودا سەردانی ڕۆژئاوای کرد. پەیوەست بە سەردانەکەی بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و دەربارەی هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی هەڵسەنگاندنی کرد.
لە سەرەتای قسەکانیدا دیلان بۆوتیفلات ئاماژەی بەوەکرد ئەوان لە لایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە بانگێشت کراون، دەستنیشانی کرد ئەو بەرخۆدانە لە لایەن گەلانی هەرێمەکەوە بەڕێوەدەبرێت بووە بە جێگەی سەرسامی و ڕێزی وڵاتانی ئەورووپا هەربۆیە هەمیشە لە خواستی ئەوەدا بوون سەردانی بکەن و لە نزیکەوە ئاشنای بەرخۆدانەکانی ئەوێ و هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بن لەسەر گەلانی هەرێمەکە و وتی: "کاتێک مرۆڤ لەم بەرخۆدانە دەڕوانێت بەڕاستی جێگەی ڕێزە. ئەم بەرخۆدانە وانەی هەستی پێوانە و بەرپرسیارێتییەکی بڵندە؛ بۆیە نابێت هیچ نەکەین و هەر تەماشاکەر بین. ئەو ڕووداوانەی لەوێ دەگوزەرێن و بە ڕووخاندنی ئەسەد نیشاندەری ئەوەیە دۆخەکە بۆ گەل باش نییە. شەڕکردن بۆ ژیان لە ئارادایە. هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکە بەردەوامە. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و ئاژاوەگێڕییەکانی چەتە و بەرماوەکانی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو بە هەموو شێوەیەک بەردەوامە و تەنها لە سەرسنورەکاندا نییە، بەڵکو خۆمان بووین بە گەواهیدەری ئەوەی لە هەموو هەرێمەکەدا ئەم هێرشانە هەیە. لە سەردانەکەماندا رۆشتینە ڕەقە و چاومان بە گوزەرانی کۆچبەران کەوت کە هەموویان بەربنەمای هێرشە داگیرکارییەکان کۆچبەر بوون. ئەو شتە گرنگەی کە لێی تێگەشتین؛ هەستی پێوانە و بەرپرسیارێتییە. ئەمەش ئەو بەرپرسیارێتییەی خستینە ئەستۆ بۆ داهاتووی دۆستانمان لە کوردستان و بە تایبەت لە ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر لەگەڵیاندا بکەوینە سەفەربەرییەوە."
'دۆستانمان لەژێر مەترسی و هەڕەشەی هێرشەکاندان'
لە بەردەوامییدا دیلان بۆوتیفلات سەرنجی خستەسەر ئەو پێکەوەژیانی و یەک ئامانجییەی بەرخۆدانی هەرێمەکە کە بە هەموو جیاوازییە ئیتنیکی و ئاینییەکانەوە لە ئارادایە و جەختیکردەوە لەوەی ژنان لەو بەرخۆدانەدا ڕۆڵی پێشەنگ و کاریگەرییان هەیە و ئەمە جێگەی سەرسامی و خاڵی ئایندەسازییە بۆ سووریا. دیلان بۆوتیفلات ئاماژەی بەوەشدا بە تایبەت لە ڕەقە هێشتا کاریگەری و مەترسی عەقڵێتی جیهادی و داعشییانە لەسەر کۆمەڵگە و بە تایبەت لەسەر ژنان هەیە و وتی: "دۆستانمان و گەلانی هەرێمەکە لە ژێر مەترسی سەربازی گرووپە چەتەیییە جۆربەجۆرەکانی سەر بە تورکیادان.
ڕێگە بە عەقڵێتی تاریک پەرستانەی ئەردۆغانی نادەین
کاتێک سەردانی کۆبانێمان کرد، بەڕاستی کاریگەربووم. کاریگەری جەنگ و هەموو قوربانییەکان. هەروەها کاتێک لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، قەسەدە و هێزە سەربازییەکاندا قسەمانکرد. داوامان لێکردن تەماشا بکەن و چۆن لە پشتگیردانەکانی ئیمانویل ماکرۆن تێبگەن. زیاتر لەسەر ئەم پرسە بیروڕامان گۆڕییەوە و هەوڵماندا زیاتر ئاگادارییان بکەینەوە لە بەرپرسیارێتی فەرەنسا. دەیانگوت هەڵوێستی ماکرۆن باشە، بەڵام بە ئێستاشەوە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار ناکات. بە بەرخۆادنی کۆبانێ پێش ١٠ ساڵ داعش تێکشکێندرا، بەڵام لەمڕۆدا عەقڵێتێکی داگیرکاری هاوشێوەی داعش دەیەوێت خۆی لەسەر هەرێمەکە بسەپێنێت. ئەم هێزە تارکپەرستە هێزی ئەردۆغانە کە لە ئێستادا دەیەوێت لەسەر چارەنووسی ڕۆژئاوا و سووریا کاریگەری دانێت. ڕێگە نادەین بەم عەقڵێتە."
'کۆتای بە دووڕویمان بهێنین و بە ئەردۆغان بڵیین بەسە'
دیلان بۆوتفیلات ئاماژەی بەوەدا لە نێوان ئەورووپا و تورکیادا پەیوەندی و شتی شاراوە هەیە و ئەمەی گوت: "دۆستایەتی فەرەنسا و تورکیا بە گرنگ دەبینم، بەڵام لەگەڵ حکومەتی نەردۆغاندا نەخێر خراپە. ئەوەی نیگەرانم دەکات، دووڕویمانە بەرانبەر کوردان. بە زۆری کوردان لە سووریا، ڕۆژئاوا و عێراق شەڕی دژ بە داعشییان کرد. دەبێت کۆتایی بە هەڵوێستە دووڕوویەمان بهێنین و بەرانبەر هەموو پێشلکارییە سەربازییەکانی ئەردۆغان بڵێین ئیدی بەسە و لە دژی بوەستینەوە."
لە کۆتایی قسەکانییدا دیلان بۆوتفیلات جەختی لەوەکردەوە پێویستە هەوڵ و تێکۆشانی زیاتر بدەن لە پێناو پشتگیردان بە ڕۆژئاوای کوردستان. وە هەموو هەوڵێکیان ئەبێت بۆ ئەوەی گەلی فەرەنسا لە حەقیقەتی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا تێبگەیەنن.