هەموو وەرزێکی سروشتی کوردستان جوانە

سروشتی کوردستان، کە تاڵانی و کاولکاریی لەسەر کەم نەبووەتەوە، هەموو وەرزێکی بە ڕەنگ و جوانییەکی نوێیەوە سەرسامان دەکات.

جوگرافیای کوردستان، کە لە مێژووەوە لەسەر جەستەی شەڕ و تاڵانی و کاولکاری ئەنجامدراوە، هەموو وەرزێکی ساڵی سەرنجڕانکێشە و مرۆڤ بۆ جوانییەکەی خۆی ڕادەکێشێت و سەر سوڕمانی دەکات.

هەر پارچەیەکی کوردستان بە تایبەتمەندی و سروشتی خۆی جێگایەکی تایبەتی لە دڵی خەڵک و مرۆڤەکاندا دروستکردووە. سەرباری ئەوەى تاڵانی و کاولکاریی سەر ئەم خاک و سروشت و جوگرافییە کەم نەبووەتەوە، بەڵام هەر ناوچەیەک بە سەوزایی و ڕووەکەکانی و رەنگە جۆراوجۆرەکانی جوانییەکی تایبەتی بە ناوچەکەی بەخشیوە.

زۆر شوێن و ناوچە لەسەر ئەم جوگرافیایە هەن، کە بە خوێن و شەڕ دەدۆزرێنەوە و تۆمار دەکرێن. لە هەر لایەکەوە، جوانی و ڕەنگی سروشتی خۆی دەکاتە دیاری بۆ مرۆڤەکان.

هەر بستێکی خاکی کوردستان، کە بۆ ئازادی خوێنی تیادا ڕژاوە، گوڵی ڕەنگاوڕەنگی تیادا دەڕوێن و دەپشکوێن و ئەوەش ڕۆحی شەهیدان و تێکۆشەران و شەڕڤانانی ئازادییە.

ژ.ت