هەزاران ژن بەبۆنەی ٨ ی ئادار لە کادیکۆ کۆبوونەوە
پلاتفۆرمی ژنانی ٨ ی ئادار لە کادیکۆ هەزاران ژنی کۆکردەوە.
پلاتفۆرمی ژنانی ٨ ی ئادار لە کادیکۆ هەزاران ژنی کۆکردەوە.
پلاتفۆرمی ژنانی ٨ ی ئادار لە کادیکۆی ئیستەنبوڵ بە درووشمی "دژی هەژاری، توندوتیژی، ڕەنجخۆری و شەڕ، تێکۆشانی ئێمە هەیە"، هەزاران ژنی کۆکردەوە. ژنان بە جلوبەرگی کوردی بەشداربوون. درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرایەوە.
چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) چەند لافیتەی "گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتییە" و "جیهان دەهەژێنینەوە"یان بەرزکردەوە، هەروەها لافیتەیان بە گوتەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکردەوە کە دەڵێت "حەقیقەت عەشقە، عەشقیش ژیانی ئازادە". هەروەها لافیتەی "حەقیقەت ڕێبەرێتییە" سەرنجی ڕاکێشا.
هەروەها دایکان پانکارت و درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانیان" بەرزکردەوە و داوای ئاشتیان کرد.
مەجلیسی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و مەجلیسی ژنانی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) پانکارتی "کاتی ژنان، ئیرادەی ژنان، کاتی ژیان" و "پیاو-دەوڵەت لەسەرەوە تا خوار توندوتیژییە. ئێمە ڕادەست نابین"یان بەرزکردەوە.
کۆمەڵەی کاتی ژنانیش لەبەردەم مزگەوتی عوسماناغا بە پانکارتی "زۆر کاتی ئێمەتان خوارد، ئیتر کاتی ژنانە" و درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردەوە و ڕێپێوانیان کرد.
کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵی دەم پارتی، مەراڵ دەنیش بەشتاش و پەرلەمانتارانی ژن بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
پاش ڕێپێوانە درێژەکە، ژنان لە شوێنی کۆبوونەوەکە گەیشتن بە یەکدی.