جەنگاوەرانی ئاخین موشی کەبەدەهە بۆ یادکردنەوەی ئەو ژنانەی کوژران، چالاکییان کرد

جەنگاوەرانی ئاخین موشی کەبەدەهە لەپێناو یادکردنەوەی ئەو ژنانەی کوژراون، لە بورسا چالاکییان ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی ئاخین موشی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە) سەبارەت بە چالاکییەکەیان کە لە کاتی جیاجیادا ئەنجامیان داوە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، ٢١ی تشرینی دووەم لە ناوچەی عوسمان غازیی بورسا کارگەیەکی بەرهەمهێنانی موبیلیات سوتێندراوە. هەروەها ٢٣ ی تشرینی دووەم لە ناوچەی عوسمان غازی بورسا پاسێک سوتێندرا کە هیچ سەرنشینێکی نەبوو.