جەنگاوەرانی ژن دژی فاشیستێکی مەهەپە چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئاگر و ڕۆژ بۆ سڵاوکردن لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دژی فاشیستێکی مەهەپە چالاکییان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی ئاگر و ڕۆژ بۆ سڵاوکردن لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دژی فاشیستێکی مەهەپە چالاکییان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی ژنی ئاگر و ڕۆژ (مژار) بەردەوامن لە ئەنجامدانی چالاکی دژی فاشیزم.
دەربارەی چالاکییەکە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو بڵاوکرایەوە و گوتراوە:
"جەنگاوەرانمان چاودێری و بەدواداچوونیان بۆ کەسێک بە ناوی محەمەد کرد، ئەوە چەسپا کە ئەندامی لقی گەنجانی مەهەپەیە و لەسەر ناوی مەهەپە تاوانی چەتەیی دەکات. لە ئەنجامی ئەم چاودێری و بەدواداچوونانە، یەکینەکانمان دژی ئۆتۆمبیلی ئەم کەسە چالاکیی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا، ئۆتۆمبیلەکە بە تەواوی سووتا و لەکارکەوت.
ئەم چالاکییە دەکەینە دیاری بۆ هاوڕێ ژنە بەرخۆدەرەکانمان و هاوڕێیانی بەرخۆدەرمان لە ڕۆژئاوا.
بەم بۆنەیەوە بانگەوازی تێکۆشان دووپات دەکەینەوە، بانگەواز لە ژنان و گەنجان و گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین کە دڵیان بە ئاگری تۆڵەسەندنەوە لێ دەدات، لە هەر شوێن و گۆڕەپانێک گورز لەو دوژمنانە بوەشێنن کە هەڵگری هەمان زیهنیەتی داعشن".