کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە ڕاگەیەندراوێکدا هێڤا عەرەبۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستارو دلاوەر عەرەبۆ، ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە"ی بەبیرهێناەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کردنە ئامانجی هێڤا عەرەبۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار زیانێکی گەورەیە بۆ تەڤگەری ژنانمان، چالاکوان هێڤا عەرەبۆ هێمای فیداکاری بوو، رۆڵی هەبووە لە دامەزراندنی ئیدارەی ژنان لەو ناوچانەی لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکراون، هەروەها هەوڵی زۆری دا بۆ بەهێزکردنی تەڤگەری ئازادیی ژنان لەو ناوچانەدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بەبیرهێندرایەوە کە تێکۆشەر، دلاوەر عەرەبۆ نموونەی تێکۆشەری کورد بووە کە گیانی خۆیان بەخت کرد بۆ بەرگریکردن لە دۆزی گەلەکەیان.
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەڵێنیانداوە کە ڕێبازی شەهیدان بگرنە بەر و جەختیان لەوە کردەوە تا گەیشتن بە ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.