کۆمیتەیی گەنجانی پەکەکە پەیوەست شەهیدبوونی ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵی ژنانی گەنج و کۆمیتەیی گەنجانی پەکەکە بشەنگ بروسک و ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ژنانی گەنج- کۆمەڵی گەنج سارا هۆگر رحا ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:
"سوپای تورکی فاشیست- داگیرکەر لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، لە هەرێمەکانی زاپ و باکوری کوردستان، لە شکست و تێکچونێکی گەورەدا دەژیت. ناتۆ، هێزی قڕکەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بە بەرخۆدانەکانی ڕێبەرێتیمان و بە پێشەنگایەتی گەریلا تێکشکا. بەرخۆدانە داستان ئامێزەکانی گەریلا کە لە مەتینا، ئاڤاشین و زاپ ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتردەبێت، بە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکان جارێکیتر ئەوەی نیشان داینەوە.
بەبێ شک ڕێبەرێتی و شەهیدانی قارەمانمان کە هێڵی بەرخۆدانی تێکۆشانی ئازادی ژن دیاری دەکەن، بەساڵان و بێ بچڕان بەردەوامە و هەتابێت گەورەتر دەبێت. لە سایەیی شەهیدانمان، هەوڵدان، فیداکاری و بەرخۆدانیان، لەمرۆدا بە بەشداربوونی گەنجان و ژنانی گەنج، تێکۆشانی ئازادیمان تابێت گەردوونی دەبێت و دەبێتە سەرچاوەی هیوا و بەرخۆدان لە هەموو جیهاندا.
ئەندامانی کۆردنیاسیۆنی کۆمەڵەیی ژنانی گەنج و کۆمەیتەیی گەنجانی پەکەکە بشەنگ بروسک و ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ژنانی گەنج- کۆمەڵەی گەنجان هاوڕێ سارا هۆگر کە لە ناو شەڕێکی سەختدا بە پێشەنگایەتی فیدایانەی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان و شۆڕشی ژنانی ئازاد پێشەنگایەتیان کردبوو، لە ٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٣دا لە لایەن دەوڵەتی تورکی بکوژ و فاشیستەوە، لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکەوە شەهیدبوون.
سەرەخۆشی خۆمان بۆ هەموو گەلی خەباتکاری جزیرە و ڕحا، بە تایبەت بنەماڵەیی سەنگینی میللیتانیانی بەڕێزی وەک سارا و بشەنگیان گەورەکرد بۆ تێکۆشانی ئازادی گەلی ئێمە. هەروەها بۆ هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستانمان، گەنجان و ژنان دەرەبڕین.
هاوڕێیانمان سارا و بشەنگ، هەر لە ڕۆژی بەشداربوونیان بۆ ناو هێڵی ئازادی هەتا ڕۆژی شەهیدبوونیان لە بەشداربوونێکی بێ دوودڵدا، لە تەواوی ژیانیدا بە ڕۆشنکردنەوەی حەسرەتی ئازادی لە دڵی خۆیاندا بوون بە میللیتانێکی نمونەیی ئاپۆیی. هەردوو هاوڕێمان بە جۆش و فێداکارییەکی شۆڕشگێڕییەوە لە باکورەوە ڕۆشتنە ڕۆژئا؛ لەوێوە هەتا باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆ بوونە بە نوێنەری پایەبڵندی میللیتانی مۆدێرنێتەیی دیموکراتیک. لە پێکهێنانی کۆنفیدراڵیزمی گەنجانی دیموکراتیک و کۆنفیدراڵیزمی ژنانی جیهانیدا لە ئاستی پێشەنگایەتیدا جێگەیان دەگرت و خەباتێکی پڕمانایان کرد. لە دژی فاشیزمی دوژمن، لە هەموو گۆڕەپانکاندا بە قارەمانی و فیداکارییەوە پێشەنگایەتی گەنجان و ژنانی گەنجی کوردستانیان دەکرد.
ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیە:
ناسناو: بشەنگ بروسک
ناو و پاشناو: ڕۆژدا بیلەن
ناوی دایک: گوڵی
ناوی باوک: محەمەد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: لۆزان- سویسرا/ ٧-١١-١٩٨٨
ڕیشە: شڕناخ-جزیر/کۆچ تەپە
شوێن و کاتی بەشداربوون:٢٠١٠- ئاسک شەهر
شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٢٨ی تەمووزی٢٠٢٣- هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
****
ناسناو: سارا هۆگر ڕحا
ناو و پاشناو: گولسون سلگر
شوێن و کاتی لەدایک بوون: وێرانشار/ ڕحا- ٢٩-٨-١٩٩٠
ناوی دایک: مەدنە
ناوی باوک: سەید
شوێن و کاتی بەشداربوون: مێرسین ٢٠١١
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٣- هەرێمەکانی پاراستنی میدایا
****