کۆنگرە ستار ٢٠ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پیرۆز کرد

کۆنگرە ستار بە بۆنەی ٢٠ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندییەوە ڕاگەیاندراوێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە گوتی: "بە درووشمی 'ژن ژیان ئازادی' تێدەکۆشین و دامەزراندمان لە تەواوی ژنان پیرۆز دەکەین."

دامەزراندی کۆنگرە ستار

کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار بە بۆنەی٢٠ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندییەوە ڕاگەیاندرواێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا سڵاوی لە بەرخۆدانانی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کراوە بە بەرخۆدانەکانی ساڵی ٢٠٢٤ی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەستنیشانکراوە لەو بەرخۆدانەدا قوربانی گەورە دراوە  و دەڵێت: "لە کەسێتی سیمبوڵەکانی ئازادی ژنان ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمەز، ئەڤین گۆی، سێڤە، پاکیزە، فاتمە، هەروەها شەهیدانی بەرخۆدانی بەندوای تشرین سۆزدار جیهاد، جیهان بیلگین، کەرەم ئەل-حەمید، قەمەر، تۆڵڤین شاهین، عەبیر ئەلحوسەین، ڕۆناهی، مزگین، هەرەوەها لە کەسێتی قارەمان و سیمبوڵەکانی بەرخۆدانی جەوهەری ژنان شەهید زەینەب سارۆخان، ڕیهان شوێش، یوسرا دەروێش، گولێ سەلمۆ، دیە هۆگر، زەهرا بەرقەل بە پێزانینەوە هەموو شەهیدانی هاوڕێمان یاد دەکەینەوە و بەڵێنی سەرخستنی ئامانجەکانیان دووپاتەکینەوە."

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشانکراوە کۆنگرە ستار لە ماوەی ٢٠ ساڵی دامەزراندییدا تێکۆشانی لەدژی هۆشمەندی نەتەوەپەرستی، ئاینپەرستی، ڕەگەزپەرستی و داگیرکاری لە سەدەی ٢١کدا بە تێگەی هەبوون و شەڕی گەلی شۆڕشگێریی خۆپاراستنەوە بەڕێوەبردووە و بە بروسکەی شۆڕشی ١٩ی تەمووزەوە دەستەکەوتەکانی شۆرش دەپارێزن و بۆ تەواوی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بووە بە جێگەی هیوا.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لەم قۆناغە مێژوویەدا وەرن پێکەوە دەستکەوتەکانی شۆڕش بپارێزین و بۆ ئەمەش دەڵێن نەخێر بۆ توندڕەوی ئاین پارێزی و بەڵی بۆ ژن ژیان ئازادی. دامەزراندی سووریایەکی ئازاد و دیموکراتیک پلانی بنەڕەتییمانە."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە تەواوی ژنان بۆ تێکۆشان کراوە و دەڵێت: "بانگەوازی لە هەموو خوشکانی سووریا دەکەین بۆ بەدەستخستنی ئامانجەکانمان ببینە یەک و مۆدێلێک بۆ ئازادی نەوەکانمان بونیاد بنێین."