کۆنگرە ستار: لە دژی دەوڵەتی تورک دەبێت لێپرسینەوەی نێونەتەوەیی دەست پێبکرێت

کۆنگرە ستار ناڕەزایەتی لە بەرانبەر کۆمەڵکووژیییەکانی دەوڵەتی تورک نیشاندا و گوتی: "دەبێت لێپرسینەوەی نێونەتەوەیی دەست پێ بکات".

کۆنگرە ستار بە ڕاگەیاندراوێک  جەختی کردەوە کە ئەم تاوانە دڕندانە ڕووداوی تاکەکەسی و ڕێکەوت نییە، لەچوارچێوەی زنجیرەیەک پێشێلکاریی سیستەماتیکی بەردەوامدا دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی سووریا ئەنجامی دەدات. ئەم کارە لە دژی هەموو پێوان و پەیماننامە نێونەتەوەییەکانە.

کۆنگرە ستار ڕەخنەی بێدەنگی نێونەتەوەیی گرت و گوتی: "لەم چوارچێوەیەدا نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆنسەی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کە بیدەنگییان لە بەرانبەر ئەم تاوانانە وەک بەشداربوون لە تاوانەکان دەبینرێت و نەهامەتی و ئازارەکانی کەسانی بێتاوان زیاتر دەکات، ئەم بێدەنگیانە هاوکارییەکە کە هیچ جێگەیەکی ویژدانی و یاسایی نییە."

کۆنگرە ستار بۆ ڕاوەستاندنی ئەم کۆمەڵکووژییانە بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد: "هەڵوێست وەربگرێت، لێپرسینەوەیەکی سەربەخۆ ئەنجام بدات، سزاکان لەسەر تورکیا بسەپێنێت و مەدەنییەکان بپارێزێت".