کۆنگرە ستار: لە دژی سزای لە سێدارەدان پەرە بە چالاکییەکانمان بدەین

ئەنجومەنی کۆنگرە ستار لە دژی سزای لە سێدارەدان کە بەسەر پەخشان عەزیزیدا سەپێندراوە گوتی: "بەردەوامی بدەین بە چالاکییەکانمان تا سزای لە سێدارەدانەکە بەتاڵ دەکرێتەوە."

ئەنجومەنی کۆنگرە ستار دەربارەی سزای لە سێدارەدانی چالاکوان پەخشان عەزیزی ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و دەستنیشانیکرد پەخشان عەزیزی سیمبولی ئەو ژنانەیە کە تێدەکۆشن لە دژی چەوساندنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەوڵەتی ئێران کە عەقڵییەتی دیکتاتۆری هەیە بەردەوامە لە سیاسەتی سەرکوتکەرانە بەرامبەر ئازادیی ڕادەبڕین و ئەو کەسانەی دژی سیاسەتی وڵات و نادادپەروەرییەکان دەوەستێتەوە و بەتایبەتی بەرامبەر بە ژنان.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ڕوخساری ئابڕووبەرانەی واقیعی دەوڵەتی  ئێرانە کە دەیەوێت قەیرانە دەرەکییەكانی بەم كارانە پەردەپۆش بکات.

دەشڵێن، پەخشان عەزیزی سیمبولی ئەو ژنانەیە کە تێدەکۆشن لە دژی چەوساندنەوە، هەروەها چالاکییەکانمان بەردەوام دەبن تا هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدان و کۆتایی هێنان بە سیاسەتی قڕکردنی ژنان.