کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەی ٨ی ئادار رۆژی ژنانی رەنجدەری جیهان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"هیچ هێزێك ناتوانێت ڕێگری لە کوردستان بکات کە به تێكۆشانی ژنانی ئازاد، ئازاد ده‌بێت
دونیای ئه‌مڕۆمان وه‌ك پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، له ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌روبن ده‌بێت.. ئێمه له كاتێكدا پێشوازی له ٨ی مارس (ئازار)ی ٢٠٢٤ ده‌كه‌ین كه شه‌ڕ وململانێ له جیهاندا له فراوانبوون دایه و له لایه‌كی دیكه‌وه به‌رخۆدانیش به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه له قه‌یراندان، له ڕاستیدا له رێگای گه‌نده‌ڵی وتاڵان، بێكاری وهه‌ژاری وبێ یاسایی، ئێستغلالكردنی ڕه‌نج و پێشخستنی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی وئایین په‌ره‌ستی وسێكسیزمهوه شه‌ڕ له دژی كۆمه‌ڵگاكان ڕاده‌گه‌ینن. نه‌ك ته‌نها مرۆڤ به‌ڵكۆ ته‌ماحی بێ سنووری ده‌سه‌ڵاتداران سروشتیش له‌ناو ده‌بات.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه بۆ ژنان شه‌ڕ ، قه‌یران وئێستغلالكردنی ره‌نج مێژوویه‌كی هه‌زاران ساڵه‌ی هه‌یه، به‌لام هه‌رگیز باس له شه‌ڕی له دژی ژنان نه‌كراوه. قركردنی ژنان (فێمنیساید) نه له ڕووی سیاسی و نه له ڕووی یاسایی وه‌ك تاوانی جه‌نگ دان پێنه‌نراوه.
له‌م ماوه‌یه‌دا كوشتنی ژنان له سه‌ر ئاستی جیهان و ناوخۆیی له ههڵكشاندیه. ره‌وشی ژنان له‌م كاته‌ی ئێستادا وه‌ك پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه كه كلارا زه‌تكین له مه‌یدان بوو. ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌یش ژنان ملكه‌چی سته‌م نه‌ده‌بوون وههستانه سه‌ر پێی. له‌و كاته‌ش ده‌یانزانی كه له ڕێگه‌ی رێخستنبوون وبهرخۆدانهوه ده‌توانن ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن. به‌و پێیه ژنی مه‌زن و سوسیالیست كلارا زه‌تكین له ساڵی ١٩١١ رۆژی ٨ ی ئازاری وه‌كو رۆژی جیهانی ژنانی ڕه‌نجده‌ر ڕاگه‌یاند وه‌كو میراتی خۆڕاگری ژنان ناساند.
له ڕۆی ئه‌مڕومان كوردستان وه‌ك سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م، بوته ناوه‌ندی توندوتیژی، تاڵانی، داگیركاری وئیستغلالكردن. ده‌یانه‌وێت به شه‌ڕ وكۆچپێكردن و گۆڕینی دیموگرافی و ئاسمیله‌كردن گه‌لی كورد له ناو ببه‌ن هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت كوردستان نه‌ك ته‌نها به به گه‌له‌وه به‌ڵكو به سروشته‌وه وێران بكه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزه كۆلۆنیالیسته‌كان توڕه‌ن ونه‌فره‌ت له كوردستان ده‌كه‌ن كه به پێشه‌نگایه‌تی ژنان گه‌شه‌ده‌كات وبه‌هێز بووه. ژنان و گەلەکەمان خەباتێکی ناوازە دەکەن بۆ ئەوەی له سه‌ده‌ی بیست ویه‌كدا کوردستان ببێتە وڵاتی دیموکراسی و یەکسانی و دۆستایەتی و ئازادی وئاشتی ودادپه‌روه‌ری. کوردستان کە بە دەست و ئیرادەی ژنان ڕازاوەتەوە، ئەمڕۆ ئومێد بە مرۆڤایەتی دەبەخشێت.
بەتایبەت دەوڵەتی تورکیا، هه‌ر وه‌ها ڕژێمی ئێران و سوریا، ئەم کوردستانە بۆ دەسەڵاتە سته‌مكار و پیاوسالارەکانیان وەک هەڕەشەیەکی گەورە دەبینن. دیسانەوە لەم دواییانەدا عێراق هەوڵدەدات جارێکی دیکە باشووری کوردستان بکاتەوە کۆلۆنی خۆی.
دەوڵەتی تورکیا شەو و ڕۆژ لە لایەک ڕۆژاڤا، شنگال و باشووری کوردستان بۆردومان دەکات، لە لایەکی ترەوە خەریکە پلانێکی نوێ بۆ شەڕێکی سه‌رتاسه‌ری دادەڕێژێت. لە باکوری کوردستانیش بە دامەزراندنی فاشیزمی تۆتالیتاری ده‌یه‌وێت کوردستان له‌ناوببات.
بەداخەوە لە لایەکی ترەوە عەقڵیەتی دواکەوتووی پیاوی باڵادەستی کورد، له تردی ئه‌وه‌ی كه بەکۆمەڵایەتیکردنی فەلسەفەی ژنی ئازادی کوردستان، دەسەڵاتی خۆی لەدەست بەدات، خه‌ریكه وڵاتی خۆیان وەک دەوڵەتی تورک پێشکەش بە زلهێزە داگیرکەرەکانی کۆلۆنیالیزم دەکەن.
هێزە کۆلۆنیالیستەکان لە لایەک بە شەڕی تایبەت و لە لایەکی ترەوە ئیستغلالکردنی ئایینی ئیسلام، ده‌یانه‌وێت كوردستان كه بووه به وڵاتی ژنانی ئازاد بگەڕێننەوە بۆ سەردەمە تاریکەکان. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش هێزی داگیركه‌ر ده‌یوه‌ێت سه‌رده‌ستی عه‌قلیه‌تی دواکەوتووی پیاوانە لە کوردستاندا بسەپێنێت كه رۆژانه هێرش دەکەنە سەر ژنان. ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی توندوتیژی خێزانی و کوشتنی ژنانه.
هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە کە ده‌ترسن ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له ده‌ست بده‌ن به هۆی ئەو دیموکراسی و ئازادییەی کە لە ڕێگەی خەبات بۆ ئازادیی ژنان پەرەی پێدراوە.
بەڵام هیچ هێزێکی دواکەوتوو، چ ناوچه‌یی بێت، چ جیهانی بێت یان نیشتیمانی، ناتوانێت کوردستانێکی ئازاد كه به ئیرادەی ژنی کورد درووست بووه لەناو ببەن. بەو پێیه به بۆنه‌ی ٨ی ئازاری ٢٠٢٤ جارێکی دیكه هەموو شەهیدانی شۆڕشگێڕی کوردستان بە تایبەت ژنانی شۆڕشگێڕ به بیردهینینهوه
هەروەها ئێمە به‌ڕێزدارییه‌وه یادی ژنانی ئینتەرناسیۆنالی جیهانی کە میراتێکی مێژووییمان بۆ بەجێهێشتووە به‌رز ڕاده‌گرین.
لەگەڵ ڕێزدا
كۆمسیونی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان".
هـ . ب