دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵانی ژنانی کوردستان (کەژەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا هێرشەکان بۆسەر نوێنەرایەتی باشووری کوردستانی کەنەکە و فڕۆکەخانەی عەربەتی شەرمەزا کرد.
کەژەکە ڕایگەیاند، لە کوردستان بناغەی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیک پشت بە ئیرادەی ژنان دەبەستێت و وتی: "لە بەرامبەر فاشیزمی دەوڵەتی تورک و پەدەکە کە وەک هاوکارێک لەسەر هێڵی خیانەت رێ دەکات، دەبێت ئێمەی ژنان بڵێین 'بوەستە' و تێکۆشانمان گەشتر بکەین. لە دژی ئەو هێرشانە بۆ سەر ژیان، نەتەوە و ناسنامە، پێویستە لە هەموو شوێنێک بە ئیرادەی بەڕێکخستنکراومان تێکۆشان بکەین، لە دژی پلانەکانی لەناوبردنی کوردایەتی لە سەدەی ٢١ەمدا، ئێمەی ژنانی کورد دەبێت پارێزگاری لە هەبوون، وڵات و ناسنامەکەمان بکەین و ڕێگە بە خیانەت و کۆمەڵکوژی نەدەین".
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەمشێوەیەیە:
"ڕۆژی ١٨ی ئەیلول لە هەولێر، هێرش کرایە سەر نوێنەرایەتی باشووری کوردستانی کەنەکە، لە ئەنجامدا هەڤاڵ دەنیز جەودەت بولبون شەهید بوو. هەمان ڕۆژ هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی و سێ پێشمەرگەی دژە تیرۆری یەنەکە شەهید بوون. ئێمە بە ڕێزەوە یادی هەڤاڵ دەنیز و سێ پێشمەرگەی یەنەکە کە لەو هێرشانەدا دەکەینەوە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکانیان و گەلی کورد دەکەین، پێویستە بزانرێت کە ئێمە بە هیچ شێوەیەک ئەو هێرشانە قبوڵ ناکەین، بە گەشتر کردنی تێکۆشانمان لە دژی خیانەت و قڕکاری فاشیست لێپێچنەوە دەکەین.
بۆ بەرزڕاگرتنی یادی دەنیز بولبون ئێمە خەبات لە پێناو یەکێتی نەتەوەیی دەگەیەنییە بەرزترین ئاست
هەڤاڵ دەنیز کە بۆ بەرەوپێشچوونی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیک لە کوردستاندا ڕەنج ماندوو بوونێکی زۆری کێشا، لە کەسایەتی ئەودا هێرش کرایە سەر هەوڵە نەتەوەیە بەنرخەکانی کەنەکە. هۆشیاری نەتەوەیی و ئەزمونی هەڤاڵ دەنیز و کەسایەتی کولتووری کە مرۆڤەکانی لەدەوری یەک کۆکردەکردەوە، وایکرد لە کار و خەبات لە پێناو یەکێتی نەتەوەیی نموونەیەکی پێشەنگ بێت. وەڵام بۆ بەرزڕاگرتنی یادی هەڤاڵ دەنیز، پارچەکردنی خیانەت و گەشتر کردنی کار و خەبات لە پێناو یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیکە. ئەگەر دوژمن بە هێرشکردنە سەر خەباتی کەنەکە و هێرشکردنە سەر هەڤاڵ دەنیز دەیەوێت شکست بە کارەکان لە پێناو یەکێتی نەتەوەیی پێکبهێنێت و قەوارەی کۆلۆنیالیستی سەد ساڵە وەک خۆی بهێڵێتەوە، بەرپەرچدانەوەی ئەوە دەبێت بەهێزتر کردن، گەورەکردنی یەکێتی و یەکڕیزی نەتەوەیی و کۆتایی هێنان بە خیانەت بێت. تەنیا بەمجۆرە دەتوانرێت یادی ئەو بەرزڕابگیرێت.
کردەوەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە
هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانە لە سلێمانیش بۆ ئەو مەبەستەیە کە دەوڵەتی تورک هاوکاری خیانەت-سیخوڕی کە لەگەڵ پەدەکە ئافراندویەتی بەتەواوی باشووری کوردستان بڵاویبکاتەوە، چۆکیان پێدابدات. بۆ ئەوەوەی ئەو هێزانەی لە کوردستان بە ناسنامەی خۆیانەوە تێدەکۆشن ملکەچی دەوڵەتی تورک ببن، هەڵمەتێکی پەلاماردان بۆ سەریان دەستیپێکردووە. ئەو هێرشەی کە لە ماوەی چەند رۆژدا لە رۆژئاوا تا شەنگال، برادۆست، سلێمانی و هەولێر ئەنجامدرا، نیشانەی ئەو هەڵمەتەیە. خۆی لە خۆیدا پەدەکە لە هەرێمەکانی زاپ و مەتیناش ماوەیەکی زۆرە چاوساغی بۆ هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک دەکات. لەماوەکانی رابردوودا پەدەکە هەوڵ دەدات بچێتە ناو گۆڕەپانەکانی گەیلا لە برادۆست، بەم جۆرە ئاگری شەڕ هەڵبگیرسێنێت. لەهەمان کاتدا هێرشە ئاماژەبۆکراوەکان روویاندا کە هەموو ئەواانە بە روونی دەریدەخەن کە سەرچاوەی ئەو هێرشانە دەوڵەتی فاشیستی تورک و پەدەکەیە. هێرشەکان دوای سەردانی هاکان فیدان بۆ عێراق و باشووری کوردستان ئەنجامدران کە ئەو کەسە وەزیری دەرەوەی و بکوژێکە کە دەستی چووەتە خوێنی کوردەکانەوە. هەربۆیە ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە بە روونی دیارن.
دەوڵەتی تورکی فاشیست لە دژی گەلی کورد تاوانی جینۆساید ئەنجام دەدات، پەدەکە و بنەماڵەی بارزانیش لە دژی ناسنامە و نەتەوەی خۆیان هاوکاری ئەو تاوانەی کۆمەڵکوژین. لە دژی خیانەتی پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی قڕکەر-داگیرکەر دەبێت گەلی کورد هەڵوێستی روون نیشان بدەن. گوڕ بە بەرخودان بدەن و هەڵمەتی یەکێتیی نەتەوەیی بەهێز بکەن. ئەمە دەبێتە گەورەترین وەڵامدانەوە.
ئەوەی دەمانگەیەنێتە سەرکەوتن بەرخودان لە دژی خیانەت و فاشیزمە
ئەم هەڵمەتی هێرشانەی بەمەبەستی لەناوبردنی دەستکەوتەکانی ٥٠ ساڵی رابردووی کوردانە. هەموو شتێک زۆر روون و ئاشکرایە. دەوڵەتی تورک لە هێرشە قڕکارییەکانیدا، هاوکاری پەدەکەش لە خیانەتدا گەیشتوونەتە دوا رادەی خۆیان، بە شێووەیەکی چالاک و بە ئاشکرایی پێکەوە دەجوڵێنەوە. دەبێت گەلەکەمان و ژنای کورد هێڵی پەدەکە کە لە دژی گەلەکەی خۆی، لە دژی گەریلاکان کە شکۆی کوردایەتی دەپارێزن، لە دژی دامەزراوە دیموکراتیکەکان و حزبەکان شەڕ دەکات، دەستکەوتە کوردستانیەکان هەڵدەوەشێنێتەوە و پێشکەشی دوژمنیان دەکات، هەموو ئەوانە ببینن و لە دژی ئەوە هەڵوێست نیشان بدەن. باشووری کوردستان، هەولێر، کەرکوک ماڵی کەس نییە، ماڵ و موڵکی بنەماڵەی بارزانی نییە. چارەنووسی گەلی کورد، ژنانی کورد، چارەنوسی کوردستان بە هێڵی خیانەت دیاری ناکرێت. لە دژی خۆبەدەستەوەدان و خیانەت کات کاتی بەرخودان و سەرکەوتنە. لە سەدەی ٢١ەمیندا ئەوەی کوردان دەگەیەنێتە سەرکەوتن، پەرەپێدان بە بەرخودان لە دژی هێڵی خیانەت، بەرخودان لە دژی فاشیزمی قڕکەرە. جگە لەوە هیچ رێگەیەکی دیکە بوونی نییە، کە دەستکەوتەکانی کوردان بپارێزێت و بەرەوپێشەوەیان ببات.
ئامانجێکی دیکەی هێرشەکان گەلانی عێراقن
ئامانجێکی دیکەی ئەو هێرشانەش گەلانی عێراقن. هەمان ئەو تاوانانەی شەڕ لە دژی ئەوانیش ئەنجام دەدرێن. دەیانەوێت کە لە کەرکوک، شەنگال، مەخمور، سلێمانی و هەولێر ئاژاوە بنێنەوە و پشێوی ناوخۆیی ساز بکەن. ئەمە پلانی دەوڵەتی تورکە کە دەیەوێت لە باشووری کوردستانەوە دەستپێبکات و هەندێک ناوچەی دیاریکراوی عێراق داگیر بکات، ببێتە دەوڵەتێکی باڵادەست لە ناوچەکەدا. دەوڵەتی تورک بەردەوام دەڵێت 'ئێمە رێز لە گەلی کورد و گەلی عێراق دەگرین و لە دژی ئەوان لە شەڕدا نین، لە دژی تیرۆری پەکەکە شەڕ دەکەین' و بەو وتەیە هەوڵ دەدرێت پلانە چەپەڵە فراوانخوازییەکانی پەردەپۆش بکات. بزوتنەوەکەمان لە پێناو یەکێتی دیموکراتیکی گەلانی کوردستان، گەلانی عێراق و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێدەکۆشن. ئەوەی دابەشی دەکات و تیرۆریزەی دەکات دەوڵەتی تورک و هاوکارانی ئەون. گرنگە کاربەدەستانی دەوڵەتی عێراق لە بنەڕەتیشدا گەلانی عێراق و پلانی قووڵ ببینن و هەڵوێست بەرامبەریان نیشان بدەن.
بانگەواز بۆ ژنانی کورد و هێزە کوردستانیەکان
فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە کوردستان وەک فەلسەفەیەکی ژیانی نوێ و ژنی ئازادی بەرەوپێش چووە و ئەو فەلسەفەیە بە جیهانیبووە. ئەو ژنەی لە کوردستان بووەتە ئیرادە ژیانە، نەتەوەیە، یەکێتی نەتەوەی دیموکراتیکە. کۆڵەکەی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیک لە کوردستانیش پشت بە ئیرادەی ژنان دەبەستێت. لە دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک و پەدەکە کە وەک هاوکار و داردەست لەسەر هێڵی خیانەت رێدەکات، دەبێت ئێمەی ژنان بڵێین 'بوەستە' و تێکۆشانی خۆمان گەورە بکەین. لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بۆ سەر ژیان، نەتەوە و ناسنامە دەبێت ئێمە لە هەموو شوێنێک بە ئیرادەی رێکخستنکراوی خۆمانەوە تێبکۆشین. لە دژی پلانەکانی لەناوبردنی کوردایەتی لە سەدەی ٢١دا، ئێمەی ژنانی کورد دەبێت هەبوون، وڵات و ناسنامەمان بپارێزین و رێگە بە خیانەت و جینۆساید نەدەین.
داوا لە ژنانی کورد، کرێکاران، گوندنشینان، رۆشنبیران، ژنانی ئەکادیمی لە هەموو پارچەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەکەین کە لە قۆناغێکی مێژوویی بەم جۆرەدا، قۆناغی تێکۆشانی هاوبەش بەرەوپێش ببەن و رۆڵی مێژوویی خۆیان بگێڕن. دەبێت ژنانی کورد ژنای کورد رۆڵی مێژوویی خۆیان بگێڕن و کارێک بکەن کە مێژوو دووبارە نەبێتەوە. هەربۆیە بانگی هەموو هێزە کوردستانیەکان و هەروەها ژنانی کورد دەکەین، کە لە سەر هێڵی بەرخودا گوڕ بە تێکۆشان بدەن و یەکێتیی کوردستانی ئازاد گەورەتر بکەن".
هـ . ب