کۆردیناسیۆنی کەژەکە بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو یادی هەردوو شەهید هێڤا عەرەبۆ و دلاوەر عەرەبۆی کردەوە، کە لە ئەنجامی هێرشی دڕندانەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیاندا لە باشووری کوردستان شەهید بوون.
ڕاگەیاندراوەکەی کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەم شێوەیە:
"بەڕێزدارییەوە یادی ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار سالیحە ڤیان (هێڤا عەرەبۆ) و ئەندامی پەیەدە هۆگر دەرباسیە (دلاوەر عەرەبۆ) دەکەینەوە کە لە ٢٧ـی کانوونی دووەم لە باشووری کوردستان لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیاندا بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی فاشیست تیرۆر کران. سەرساغی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای شەهیدان، گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕۆژئاوا و گەلی کوردستان دەخوازین. ئەم هێرشە دووژمنکارانەی سەر کوردان و ژنان بە توندی شەرمەزار دەکەین، بەڵێن دەدەین لەسەر بنەمای پێکهێنانی کوردستانی ئازاد خاوەنداری لە یادکردنەوەی ئەم هاوڕێ بەڕێزانەمان بکەین.
هەڤاڵ سالیحە کە لە تەمەنێکی گەنجییەوە بەشداری نێو ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی بوو، بە فەلسەفەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی بەخۆی دا و وەک دەروێشێک ژیا، کە عەوداڵی ژیانێکی مانادار بوو. بڕیاردارییەکەی بۆ بوونە ژنێکی ئازاد کرد بە ڕێگەی ژیانی، تا کۆتایی بۆ ژیانێکی ئازاد و بە شكۆ تێکۆشا. ئافراندنی مرۆڤی نوێخواز کە کارێکی زۆر زەحمەتی ژیانی ئازادە، کرد بە بنەمای خۆی. لەناو پەکەکەدا بە هاوڕێیەتی، ڕەنج، کرێکار، پاکێتیی و تێکۆشانی خۆی سەرلەنوێ ئافراند. خۆی بەم پێوانانەوە ئافراندەوە و هاوڕێیانی کرد بە سەنگەرێک، بەم شێوەیە سەرلەونوێ خۆی ئافراندەوە. کارەکانی وەک بەشێک لە بونیادنانی ژیانی ئازاد بینی، بچووک یان گەورە، گرنگ و ناگرنگ هەموو ئەرکێکی بە باوەڕ و عەشقەوە جێبەجێ دەکرد.
کاتێک شۆڕشی ڕۆژئاوا هاتەئاراوە، بەبێ دوودڵی ڕووی کردە گۆڕەپانی ڕۆژئاوا. لە لایەکەوە لە دژی داعشی دووژمنی ژیان و ژنەوە تێکۆشا، لە لایەکی دیکەوە لە کاروباری بونیادنانی شۆڕشدا ڕەنجێکی زۆری دا. بە تایبەت بۆئەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە شێوەی ژن گەشەبکات و بەرفراوان بێت، هەوڵی زۆری دا. هەم لە ڕۆژئاوا، هەم لە گۆڕەپانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا بە کاروباری هۆشیارکردنەوە و ڕێکخراوکردنی ژنانی کورد، عەرەب، سووریانی، تورکمان و ئەرمەنیدا ڕۆڵی چالاک و پێشەنگی، هەستا. بۆ پارادایمی ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بگەیەنێتە ناو ژنانی سووریا و گەلان، بووە پردێک. بەم ئامانجەوە لە هەموو بستێکی خاکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆژئاوا لە گەڕاندا بوو. لە بەرانبەر هەموو جۆرە هێرشێکی دژ بە ژنان و گەلان بە زیرەکییەوە تێکۆشا، هەوڵوێستی نیشاندا. لە پێناو ئەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا وەک شۆڕشی ژن لە جیهان و هەرێمەکەدا بڵاو و گەشەبکات، بۆئەوەی شۆڕشی سووریا ببێتە شۆڕشی ژن کاری زۆر مەزنی کرد.
گەر لەمڕۆدا لە هەرێمەکە و جیهاندا شۆڕشی ژن لە ڕۆژئاوا بووە بە نموونەیەک، ئەوا وابستەی ڕەنجی هەڤاڵ سالیحەیە. بۆیە شۆڕشی ژنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربڕی هەڤاڵ سالیحەیە.
لەمڕۆدا لە سووریا لە لایەکەوە لە لایەن هەتەشەوە سەرلەونوی فشار لەسەر ژنان دەکرێت، لە لایەکی دیکەوە بە هێرشە فاشیستییەکانی دەوڵەتی تورک هەوڵدەدرێت دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنی ڕۆژئاوا بێ کاریگەر ببێت لەسەر ژنانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئامانجی سیاسییانەی ئەم هێرشە فاشیستییانە لەباربردنی ئیرادەی ژنە. دەوڵەتی تورکی فاشیست لە ڕێگەی ئەم هێرشانەوە جارێکی دیکە تەنگاوبوونی لە بەرانبەر ئیرادەی ژن و کوردی ئازاد نیشاندا. بەڵام تێکۆشانی هەڤاڵ سالیحە ڕاستینەی گەلی ئافراند کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک فاشیست و سەپاندنی مردن گەورەترە. بۆیە ئەو بەهایانەی کە هەڤاڵ سالیحە ئافراندنی، زۆر لە مردن گەورەترە و ناتوانرێت بە مردن لەناوببرێت. یاد کردەنەوەی ئەو، بە دڵنیاییەوە بە سەرکەوتنی شۆڕشی ژنەوەوە دەگات بە ئامانج. ئەرکی ماناداری ئێمەی ژنان ئەوەیە ئەم بەهایانە بپارێزین کە هەڤاڵ سالیحە بە کەسایەتی، تێکۆشان و ئیرادەی خۆیەوە ئافراندی و لە مردن گەورەترە. ئەرکمان ئەوەیە ئەم بەهایانە بکەینە گەرەنتی ژیانی ئازاد.
وەک کەژەکە بە هیچ شێوەیە ئەم هێرشە قبوڵ ناکەین و بانگەوازی لە تەواوی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، بە تایبەت لە ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەین لە دژی ئەم هێرشانە بوەستنەوە، بەرگری لە شۆڕشی ژنی ڕۆژئاوا بکەن و مەزنتری بکەن.
بانگەوازی لە هەمووان دەکەین بۆئەوەی دەوڵەتی تورک وەک تاونباری جەنگ و دووژمنی ژنان داداگای بکرێت هەڵمەت بەڕێوەبەرن، ئەم سیاستە پیسانەی لە هەموو جێگەیەک ناوزڕ بکرێت، بۆئەوەی لە دادگای نێونەتەوەیی دادگای بکرێت تێکۆشانی هاوبەش بەڕێوەبەرن و بە شۆڕشی ژنەوە ژیانی ئازاد بئافرێنن."