کەژەکە: تا دادگاییکردنی بکوژانی راستەقینە بەردەوام دەبین لە تێکۆشان

کۆردیناسیۆنی کەژەکە بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی دووەمی پاریسەوە داوای لە گەل کرد تا دادگاییکردنی بکوژانی راستەقینە پەرە بە تێکۆشان بدەن و بۆ بەشداری لە چالاکییەکانی ٢٣ی کانونی یەکەم تا ١١ی کانونی دووەم بانگەوازی راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەی کۆردیناسیۆنی کەژەکەدا هاتووە، "لە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بکوژێکی سەر بە دەوڵەتی تورکی فاسیست بە ناوی ویلیام لە ناوەندی کولتوری کورد وکارگەی کوردان هێرشێکی ئەنجامدا و بەهۆیەوە ئەڤین گۆیی (ئەمینە کارا) کە ژیانی خۆی بەتەواوەتی بۆ شۆڕش تەرخان کردبوو و لەوپێناوەدا بۆ ماوەی ٣٤ ساڵ لە هەموو ناوچەیەکی کوردستان تێکۆشابوو، هونەرمەندی کورد میر پەروەر (محەمەد شیرین ئایدن) و وڵاتپارێزی کورد عەبدولرەحمان کزل شەهیدبوون. لە دووەم ساڵیادی شەهیدبوونیاندا ئێمە بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە شەهیدانمان بە بیردەهێنینەوە و بەڵێن دوبارە دەکەینەوە کە ئامانجی شەهیدانمان کە بریتی بوو لە ژیانێکی شکۆمەندانە و ئازاد بەدیبهێنین".

ئەڤین گۆیی هاواری ژیانی ئازادی ژنانی کوردی گەیاندە جیهان

لە راگەیەندراوەکەی کەژەکەدا هاتووە، "هاوڕێمان ئەڤین لە ناو نەریتی بەرخودانی بۆتاندا گەورەبوو، وڵاتپارێزی بە قووڵترین شێوە هەست کرد و وەک هێمای ئەو وڵاتپارێزیەش بووە نمونەی هەرە جوانی دڵسۆزی و وەفاداری ژنان بە خاکەوە. بۆ ئەوەی نەریتی بەرخودانی بۆتان بگەیەنێت هەموو ناوچەیەکی جیهان، بە تایبەتیش بیگەیەنێتە ژنانی کورد و هەموو ژنان، بێ وچان تێکۆشانی کرد. لەماوەی ٣٤ ساڵی پڕ و پێواندا لە هەر شوێنێک پێویستی بکردایە لەوێ تێدەکۆشا، بۆ ئەوەی فەلسەفەی ژیانی ئازادیی رێبەر ئاپۆ بگەیەنێتە هەموو ژنان، هەوڵەکانی خستەگەڕ. تۆوی ژیانی ئازاد کە لە رێبەر ئاپۆ وەریگرتبوو لە دڵی هەموو ژناندا چاندی. بۆ ئەوەی ژنان لەسەر ژیانی ئازاد پێداگر بن و ئەو ژیانە سەوز بکات، تێکۆشا. بە دەستنیشانکردنی رێبەر ئاپۆ لەسەر ئەوەی 'ژنی ئازاد، کوردستانی ئازادە' دەستیپێکرد و کەوتەڕێ و لەپێناو ئازادبوونی هەموو ژنانی کورد تێکۆشا. لە پارتیبوونی ژنانی کوردەوە تا خۆپاراستن و سازکردنی سیستمی دیموکراتیک لە هەموو کاتێکدا بە شێوەیەکی چالاک بەشداربوو، هاواری ژیانی ئازادی ژنانی کورد بە هەموو جیهان گەیاند.

وڵاتپارێزی هێژامان میر پەروەریش لەبەرامبەر هێرشەکانی قڕکردنی کولتوری دوژمن، لە ئەوروپا بەشداری کاروخەباتی کولتوری بوو، پارێزگاری لە زمان و هونەری کورد کرد و لە دژی جینۆساید تێکۆشا. لە گۆرانییەکانیدا ئەو ئازارانەی دەوڵەتی تورکی فاشیست بە کوردستانی دەچەشت و هەروەها بەرخودان لە دژی ئەو کردەوە فاشیستیانەی دەگێڕایەوە.

وڵاتپاڕێزی هێژامان عەبدولرەحمان کزل لە ئەوروپا بەردەوام لەناو تێکۆشاندا بوو و کولتوری خۆی دەپاراست و بووە نمونەی وڵاتپارێزی. ژیانی تاراوگەی قەبوڵ نەکرد و بەرامبەر ژیانی ئەوروپا چۆکی دانەدا، پابەندی بەها کوردستانییەکان بوو، بەردەوام لەدڵیدا خەونی ئەوەی راگرتبوو کە رۆژێک دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان.

دەوڵەتی فاشیستی تورکی مروڤکوژ لە کەسایەتی ئەم مرۆڤە بەنرخانەدا، هێرشی کردە سەر کولتوور و وڵاتپارێزی کورد.

٩ساڵ دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٣سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد لە پاریس شەهید کران، ئەم ڕووداوە کە وەک دووەم کۆمەڵکوژی پاریس لە مێژوودا دەناسرێت، یەکێکە لە کردەوە فاشیستیەکانی دەوڵەتی تورک کە لە ئەوروپا لەسەر بنەمای هێرشی جینۆساید بەڕێوە چوو.

دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ تەواوکردنی جینۆسایدی کورد پەنا بۆ هەموو جۆرە شێوازێکی گڵاو دەبات و لە کوردستان و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆمەڵکوژیی ئەنجامدەدات، بەتایبەتی ژنانی شۆڕشگێڕ و پێشەنگ بەئامانج دەگرێت. هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ڕۆژئاوا، کە هەڤاڵمان ئەڤین گۆیی لەوێ شەڕی لەگەڵ چەتەکانی داعش بەڕێوەبرد، دەیانەوێت بخەنە ناو تاریکیەوە. لەم دواییانەدا، لە ئەنجامی هێرشە قیزەونەکەی ١٨ی کانوونی یەکەم، خەباتکاری ڕۆژنامەوانی ئازاد جیهان بیلگین و نازم داشتان شەهید کران. لە کەسایەتی ئەم دوو ڕۆژنامەوانەدا، هەموو شەهیدانی ڕاگەیاندن بە ڕێز و حورمەتەوە بەبیر دێنینەوە و ڕادەگەیەنین بەدڵنیاییەوە 'ژەنەڕاڵەکانی ئاپێ مووسا' و شوێنکەوتوانی گوربەتەلی ئەرسۆز قەد کۆتایی نایەت.

دەوڵەتی تورک بەمەبەستی تەواوکردنی جینۆسایدی کوردان لە هەموو بوارێکەوە پاڵپشتی چەتەکان دەکات کە هەڕەشەن بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی. بەتایبەت لە دژی شۆڕشی ڕۆژئاوا، شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا، کە هیوای گەلانە، زیاتر لە ١٠ساڵە بۆ ئەوەی هێرشی سەر ڕۆژئاوا بکەن چەتەکان پەرەوەردە و ڕاهێنان پێدەکات. کورد لە کوێ بیەوێت بە ئازادی و شکۆمەندییەوە بژیت بەکاریان دەهێنت و بەم ئامانجە دەیەوێت چەتەکانی بەرەو هەر شوێنێکی جیهان ڕەوانە بکات. لەم ڕووەوە چارەسەرنەکردنی کێشەی کورد نەک تەنیا بۆ کورد و کوردستان، بەڵکوو بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و جیهانیش بووەتە پرسێکی گشتی.

دەسەڵاتی ڕاستەقینەی پشت بکوژەکان، دەوڵەتی تورکە

بێدەنگی لە بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست لە ئەوروپا و کوردستان، چەتەکانی تورک بەهێزتر دەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو چەتانە ببنە بەڵا بۆ هەموو مرۆڤایەتی. هەرچەندە بکوژەکان ناسراون، هەروەها دانپێدانانەکانی سیخوڕەکانی میت بەڵگەی زیاتر سەبارەت بەو کۆمەڵکوژییانەی دەوڵەتی تورک دەخەنەڕوو، حکوومەتی فەرەنسا سیستمی یاسا و دادپەروەری لەبەر چاو ناگرێت و دەوڵەتی تورک ڕووبەڕووی یاسا ناکاتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزکردنی چەتەکان و ڕێگری لەم هێرشانە ناکات. دەسەڵاتی پشت بکوژەکان خودی دەوڵەتی تورکی فاشیست و میتە. دەوڵەتی تورک و میت لە کوردستان و لە هەموو شوێنێک تاوانی شەڕ ئەنجام دەدەن. لە پاریس و لە هەموو شوێنێک تاوانی شەڕ بەڕێوە دەبات. ئەمڕۆش لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەهەمان شێوە بە کوشتنی کەسانی مەدەنی تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات و هاوشێوەی داعش ژنان سەردەبڕێت و دەستدرێژی و کوشتنی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد لەو چوارچێوەدایە. بۆیە دەوڵەتی تورک و ئەردۆغان کە تاوانبارن، پێویستە دەستبەجێ ڕووبەڕوووی دادگا بکرێنەوە و سزا بدرێن.

پێویستە لە هەموو چالاکیەکاندا بەشدار بین

پێویستە هەموو گەنجان و ژنان بزانن کە واتای ڕاستەقینەی دڵسۆزی بۆ ئەڤین گۆیی و هەموو شەهیدان پاراستن و بەهێزکردنی شۆڕشی ئازادی، شۆڕشی ژنان و بەگوڕدانی تێکۆشانە. لەسەر ئەم بنەمایە، بەبۆنەی٢هەمین ساڵی، دووهەمین کۆمەڵکوژی پاریس بەتایبەتی داوا لە ژنان و گەنجان و هەموو گەلەکەمان دەکەین هەتا بکوژە ڕاستەقینەکان دەدرێنە دادگا و بەردەوام بن لە تێکۆشان و بەشداری هەموو چالاکییەکانی ٢٣ی کانوونی یەکەم بکەن، کە تا ١١ی کانوونی دووەم ئەنجام دەدرێت.

هێرشەکان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕۆژانە لەپەرەسەندندایە. داوا لە هەموو گەلەکەمان و دۆستانمان دەکەین خاوەنداری لەشۆڕش بکەن و لە هەموو شوێنێکی کوردستان و جیهان بەهاکانی شۆڕش بەرفراوانتر بکەن."