لە دهۆک پیاوێک هاوژینەکەی کوشت

لە گوندێکی سنووری پارێزگای دھۆک، پیاوێک دەستڕێژی گولـلەی لە دوو منداڵ و هاوژینەکەی کرد و بەھۆیەوە هاوژینەکەی کوژرا.

بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ، لە گوندێکی سنووری شارەدێی مانگیشک سەربە پارێزگای دهۆک، پیاوێک بە دەستڕێژی گوللە هاوژینەکەی کوشت.

بەپێی زانیارییەکان، پیاوەکە دەستڕێژی گولـلەی لە ئەندامانی خێزانەکەی کردووە و لە ئەنجامدا هاوژینەکەی کوشتووە و دوو منداڵیشی بریندار کردووە.

تا ئێستا پۆلیس هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لە بارەی ڕووداوەکەوە ئاشکرا نەکردووە و تەقەکەرەکەش دەستگیر نەکراوە، هاوکات منداڵەکان لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.