لە منبج ژیان بە شێوەیەکی ئاسایی و زیندوو بەردەوامە
دانیشتوانی منبج کە بە شێوەیەکی ئاسایی درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆیان دەدەن، وێڕایی هەموو پروپاگەندەکان و بەفراوانبوونی هەڕەشەی هێرشەکان، ژیانی ئاسایی خۆیان دەپارێزن.
دانیشتوانی منبج کە بە شێوەیەکی ئاسایی درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆیان دەدەن، وێڕایی هەموو پروپاگەندەکان و بەفراوانبوونی هەڕەشەی هێرشەکان، ژیانی ئاسایی خۆیان دەپارێزن.
شاری حەلەب کە بووە بە ناوەندی شەڕی سوریا، بە داگیرکردنی لە لایەن چەتەکانی دەڵەتی تورکەوە لە سوریادا پەڕەیەکەی نوێ داگیرکاریی و پێشهاتی نوێ کرایەوە.
لەدوای حەلەب لە حەما و حومس وێڕای ئەوەی لە نێوان چەتەکانی دەوڵەتی تورک (دەستەی تەحریر شام) و هێزەکانی حکومەتی سوریادا جار بەجار شەڕ ڕوودەدات، بە هەموو ئەمانەوە دۆخی نوێی سوریا وەک دەستوەردانی نێونەتەوەیی لە گۆڕەپانەکەدا نیشان دەدرێت.
دەردی دەوڵەتی تورک منبجە
پێشهات و ئاڵۆزییەکان دەپەڕنەوە بۆ هەموو ناوچەکان، دەوڵەتی تورک بە قۆستەنەوەی ئەم پێشهاتانە پەرە بە سیاسەتی قڕکردنی کوردان بدات. لەسەر ئەم بنەمایە دەوڵەتی تورک و گرووپە چەتەکانی لە ئامانجیاندایە شار و جێگەی دیکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داگیربکەن، بە گۆڕانکاریی لە هاوسەنگی هەرێمەکەدا بەرەو منبج دەچن.
شەڕی تایبەت لە لوتکەدایە
کانتۆنی منبج لە ساڵی ٢٠١٦دا لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکرا، بۆیە لەوکاتەوە دەوڵەتی تورک لە هەموو پلانڕێژییدایە بۆ ئەوەی ئەو شارە داگیربکات. وێڕای هێرش و هەڕەشەی گرووپە چەتاکانی، پەرە بە هەموو تاکتیکێکی شەڕی تایبەت دەدات لە شارەکەدا. دەوڵەتی تورک دەیەوەێت سیناریۆی حەلەب لەسەر منبج دوبارە بکاتەوە، بە بەکارهێنانی دەسەڵاتی دەروونی کە لە لایەن گرووپە چەتەکانەوە بەدەستهێنراوە، ڕوو دەکاتە شارەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا. ئەم دۆخە بە سەرکێشی میدیایی شەڕی تایبەت بووەتە هۆکاری ئەوەی لە چەندین جێگەدا زانیاری زۆر قێزەون بڵاوببێتەوە، بە درۆ و دەلەسەکانی وەک؛ شارەکە چۆڵ دەکرێت و ئەنجوومەنی سەربازیی منبج لە شارەکەدا نەماوە لە ئامانجی ئەوەدایە بشێوەیی و دڵەڕاوکێ بڵاوکاتەوە و شارەکە کۆنترۆڵ بکات.
لە شارەکەدا ژیان بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە
لە سەر سنوری نێوان منبج و جەرابلوس کە میدیای شەڕی تایبەت بەشێوەیەکی زۆر تایبەت پەخشی ڕۆژانەی دەکات، لە دوای ئەم پیشهاتانەوە زۆر زیاتر پەرەییان بەم دۆخە داوە. بەڵام بۆ بەدرۆخستنەوەی هەموو ئەو پڕوپاگەندانە ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز (ANF) لە هەمانکاتدا بە دواداچوونی بۆ دۆخی ئێستایی شارەکە کرد.
ڕوونبوویەوە، دانیشتوانی منبج کە بە شێوەیەکی ئاسایی درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆیان دەدەن، وێڕای هەموو پروپاگەندە و بەفراوانبوونی هەڕەشەی هێرشەکان، ژیانی ئاسایی خۆیان دەپارێزن. وە بەشێکی زۆر لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گەڕەک و بازاڕەکاندا لە پارێزگاریی هاوڵاتیاندان.
وەڵامی دژ بە هێرشەکان هەیە
ئەنجوومەنی سەربازی منبج وەڵامی هەوڵدانەکانی هێرشی گرووپە چەتەکانی دەوڵەتی تورک دەداتەوە بۆ گەمارۆدانی گوندەکانی ڕژئاوای کانتۆنەکە. دانیشتوانی کانتۆنەکەش ئاماژەیان بەوەدا ئەم دۆخە ماوەی ٨ ساڵە بەردەوامە، لە لایەکەوە ژیانی خۆیان بەڕێکخستن کردووە و لە لایەکی دیکەوە لە سایەیی ژیانی هاوبەش و پێکەوەژیانەوە کە بونیادییان ناوە، هەموو هێرشە داگیرکارییەکانیان تێکشکاندووە.