چالاکیی ئێشکگری لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سووریا (NSA) بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لە سنووری نسێبینی ماردین و قامیشلۆ دەستیپێکردبوو، لە ١٤ هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە. هاوڵاتییان بەرە بەیانی هاتنە سەر سنوور و دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "رۆژئاوا کەرامەتمانە"یان بەرزکردەوە. چالاکوانان ئیلەکی بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "رۆژئاوا شکۆمانە" و "نا بۆ شەڕ"یان لەبەر کردبوو. لە ئێشگرییەکەدا وێنەی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە فرۆکەی بێفرۆکەوان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهیدکران هەڵگیرا.
دایکان بە گۆرانییەکانیان پشتگیریان لە ئێشکگرییەکە کرد. هەروەها ئەمڕۆ شاندێک لە سێرتەوە بەشدارییان لە ئێشکگرییەکە کرد. لە ئێشکگرییەکەدا ڕاگەیاندراوێک بڵاوکرایەوە.
دایکی ئاشتی پەریهان ئالتوگ لە ڕاگەیەندراوەکەدا گوتی: "ڕۆژئاوا لە ژێر بەرپرسیارێتی هەمووماندایە. هەموومان لەژێر شەڕ و بۆردومانداین. بۆ ئەوەی کۆتایی بەم شەڕ و خوێنڕشتن و شەڕە پیسە بهێنین لێرەین. یان لە هەر شوێنک کە خوێنڕشتن و شەڕی پیس هەبێت ئێمەی کورد کۆتایی پێ دەهێنین. ئێمە کوردین و لە چوار پارچەی کوردستان بەرخۆدان دەکەین. ٤٠ ساڵە تێدەکۆشین، دەبێت شەڕ کۆتایی پێبێت. کورد ئاشتی دەوێت، ئێمە ئاشتیمان دەوێت. شەڕی ڕۆژئاوا بەرپرسیارێتی هەموومانە. لەوێ ژن و منداڵ شەهیدە دەکرێن. ئێدی بەسە و با دایکان چیتر ناگرین. ئێمە ئاشتی و دادپەروەریمان دەوێت".
هاوسەرۆکی دەبەپەی سیرت مستەفا دایانان، قسەی کرد و وتی: "دایکانی ئێمەی شکۆمەند، ماوەی ١٤ ڕۆژە بەرخۆدانی هاوبەش نیشان دەدەن. شەڕی پیسی ئەمڕۆ بە ئامانجی لەناوبردنی مرۆڤایەتییە. ئەم شەڕە پیسە شەرمەزار دەکەین، شەڕ قبوڵ ناکەین. گەلانی ڕۆژئاوا بۆ ناسنامە و کولتوور و بوونیان تێدەکۆشان دەکەن. هەموو جۆرە شەڕێکی پیس لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت. سەرکەوتنی ڕۆژئاواش سەرکەوتنی ئێرەیە. دڵی ڕۆژاڤاین. وەرەن با یەکگرتووبین. بانگەواز لە دەوڵەتی تورک دەکەین؛ ئاشتیمان دەوێت نەک شەڕ".
ڕاگەیاندراوەکە بە دروشم کۆتایی هات.