لە سلێمانی کۆنگرەی هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی ئەنجام دەدرێت
بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی یەکێتی ژنانی کوردستان، لە شاری سلێمانی یەکەمین کۆنگرەی دوای دامەزراندنی هاوپەیمانی نەدا بەڕێوەدەچێت و ماوەی سێ ڕۆژ درێژەی دەبێت.
بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی یەکێتی ژنانی کوردستان، لە شاری سلێمانی یەکەمین کۆنگرەی دوای دامەزراندنی هاوپەیمانی نەدا بەڕێوەدەچێت و ماوەی سێ ڕۆژ درێژەی دەبێت.
ئەمڕۆ لە هۆتێل هایکرست لە شاری سلێمانی باشووی کوردستان، بە درووشمی "لەسەر بنەمای شۆڕشی ژنان، بەرەو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" یەکەمین کۆنگرەی دوای دامەزراندنی هاوپەیمانی هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی (نەدا) دەست پێدەکات.
کۆنگرەکە بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی یەکێتی ژنانی کوردستان ئەنجام دەدرێت و ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ـی پێش نیوەڕۆ لە هۆتێل هایکرستی سلێمانی دەستپێدەکات و تا ١٧ـی ئایار درێژە بەردەوام دەبێت.
لە کۆنگرەکەدا هەڵسەنگاندن لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی سیستەمی سەردەستی پیاوسالاری، ئازادی ژنان، داگیرکاری، ئاشتی، ژیانی هاوبەش دەکرێت.
جێگەی ئاماژەیە، هاوپەیمانێتی نەدا (هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی)، تۆڕێکی هەرێمی ژنانە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، زیاتر لە ٢٠٠ ڕێکخراو و تۆڕ و کەسایەتی ژنان لە ١٨ وڵاتی جیاواز لەخۆ دەگرێت.
بەرنامەکانی کۆنگرەکە بەمشێوەیەیە:
ڕۆژی یەکەم ١٥ـی ئایار: گفتوگۆی تیۆری
٠٩:٠٠-٠٩:٣٠: تۆمارکردنی بەشداربووان
٠٩:٣٠-٠٩:٤٥: وتاری ڕێکخراوی خانەخوێ-کنێر عەبدوڵا
٠٩:٤٥-١٠:٠٠: وتاری دەستپێکردن (لیژنەی ئامادەکار)-بووشرا عەلی
١٠:٠٠-١٠:٢٠: پەیامی پیرۆزبایی
١٠:٢٠-١٠:٣٥: سینەڤزیۆن: گرنگترین تێکۆشانی ژنان لە ناوچەکە لە نێوان ساڵانی (٢٠٢١-٢٠٢٥)
١٠:٣٥-١٠:٥٠: پشوویەکی کورت
١٠:٥٠-١٢:٣٠: دانیشتنی یەکەم: جەنگی جیهانی سێیەم
جینۆسایدێکی شاراوە دژ بە ژنان
مۆدێراتۆر: ڕەجا ئەلدەحمانی
– قۆناغەکانی جەنگی جیهانی سێیەم لە ناوچەکە (١٥ خولەک) –هاجەر ئۆزدەمیر
– مۆدێلی دەوڵەت-نەتەوە لە ناوچەکە و نەبوونی دیموکراسی: ئامرازێکی شەڕ بۆ هەژموونی پیاوسالاری دژ بە ژنان (١٥ خولەک)-سەما بەکداش
– ئیسلامی سیاسیی تاکڕەو- چەکێکی شەڕ لەسەر جەستەی مرۆڤ (١٥ خولەک)-ئەسما کەفتارۆ
– ڕەواییدان بە سیستەمی پیاسالاری بۆ جینۆسایدکردنی ژنان لە ڕێگەی شەڕی یاساییەوە (١٥ خولەک)-بووشرا عەبدولعیسا
– تێکدانی ژینگە لەلایەن سیستەمی سەرمایەداریی جیهانی و کاریگەرییەکانی لەسەر ژنان و کۆمەڵگە (١٥ خولەک)-عەفاف گاتاشا
١٢:٣٠-٠١:٣٠: گفتوگۆکانی دانیشتنی یەکەم
٠١:٣٠-٠٢:٠٠: خواردنەوەی چا و قاوە
٠٢:٠٠-٠٣:١٥: دانیشتنی دووەم
دەستکەوتەکانی خەباتی ژنان لە هەرێمەکە
مۆدێراتۆر: دکتۆر ئانجێلا ئەلمۆعەمەری
– مێژووی ژن و بەها کۆمەڵایەتییەکانی (١٥ خولەک)-ڕۆژدا یڵدز
– ڕۆڵی ژنان لە پاراستن و پەرەپێدانی زمان، کەلتوور و کۆمەڵگا (١٥ خولەک)-بەسی شاماری
– تێکۆشانی ژنان لە سەدەی ٢١ـدا: کۆسپ و لەمپەڕ و دەرفەتەکان (١٥ خولەک)-خەدیجە حەلحۆسینی
– ڕاستینەی ژنانی کورد لە باشووری کوردستان (١٥ خولەک)-کنێر عەبدوڵا
٠٣:١٥-٠٤:٠٠: گفتوگۆکانی دانیشتنی دووەم
٠٤:٠٠-٠٥:٣٠: پشووی خواردن
٠٥:٣٠-٠٧:٠٠: شەوێکی هونەری (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا)
ڕۆژی دووەم ١٦ـی ئایار: گفتوگۆکانی هەنگاوی پراکتیکی و ئاسۆی چارەسەری
١٠:٠٠-١٢:٠٠ دانیشتنی سێیەم: وۆرکشۆپ
تێکۆشانی ژنان (ئاستەنگی و دەرفەت)
– ئاستەنگ و دەرفەتە سەرەکییەکانی لە بەرەوپێشبردنی کار و خەباتی هاوبەشی ژنان چین؟-نووبەهار مستەفا و دکتۆر حیبە حەدادین
– ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە خەباتی ژناندا-عوومەیمە قووتابی و حەنان عوسمان
– گرنگی و هاوپەیمانی ژنان لە دژی نیولیبرالیزم و هاوپەیمانێتی پیاوسالاری کە دوژمنایەتی ژنان دەکەن-دکتۆر عەبیر حەساف و سەلوا گیدا
– گرنگی و پێویستی دامەزراندن و بەهێزکردنی میکانیزمی بەرگری و خۆپاراستنی ژنان لە بەرامبەر سیستەمی پیاوسالارییدا-زوهوور ئەلمەشریقی و شامیران ئۆدێشۆ
١٢:٠٠-٠١:٠٠ هەڵسەنگاندنی ئەنجامی گفتوگۆکانی خەباتی هاوبەش
٠١:٠٠-٠١:٣٠: پشووی چا و قاوە
٠١:٣٠-٠٢:٤٥: دانیشتنی چوارەم
تێڕوانینی خەباتی ژنان و پێشخستنی چارەسەری لە بەرامبەر سیاسەتەکانی شەڕی جیهانی سێیەم
مۆدێراتۆر: مونا شەماخ
– دەستپێکردنی سیاسەتی ژنان بە ڕوانگەیەکی یەکگرتوو (تۆڕی ژنان بۆ ئاشتی) (١٥ خولەک)-غەدا مووسا
– ڕۆڵی هاوپەیمانی “نەدا” لە بەهێزکردنی کۆنفیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ژنانی دیموکراتیک (١٥ خولەک)-ڕووکەن ئەحمەد
– شۆڕشی ژنان وەک وەڵامێک بۆ کێشە هاوچەرخەکان (١٥ خولەک)-شەهرزاد ئەلجاسم
– ڕۆڵی پێشەنگایەتی و بنەڕەتی ژنان لە دەستپێشخەریی بۆ ئاشتی و بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا (١٥ خولەک) تولای حاتیمۆغولاری
٠٢:٤٥-٠٤:٠٠: گفتوگۆکانی چوارەم دانیشتن
٠٤:٠٠-٠٥:٣٠: پشووی خواردن
٠٥:٣٠-٠٧:٠٠: شەوێکی هونەری (هەموو بەشەکانی کوردستان)
ڕۆژی سێیەم ١٧ـی ئایار: کۆنگرەی ڕێکخستنیی هاوپەیمانی نەدا
١٠:٠٠-١٠:١٥: سینەڤزیۆن: گرنگترین چالاکییەکانی هاوپەیمانی نەدا لە نێوان ساڵانی (٢٠٢١-٢٠٢٥)
١٠:١٥-١٢:٠٠: دانیشتنی یەکەم
پێرفۆرمانسی هاوپەیمانی نەدا
دیوان: دکتۆر ئانجێلا ئەلموعەمەری-دکتۆر حیبە حەدادین-سەوا گیدا
– خوێندنەوەی ڕاپۆرتی هاوپەیمانی نەدا لەنێوان ساڵانی (٢٠٢١-٢٠٢٥)
– هەڵسەنگاندنی پێرفۆرمانسی هاوپەیمان نەدا لە نێوان بەشداربووانی کۆنفرانس-لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکان
١٢:٠٠-٠١:٠٠: دانیشتنی دووەم
بەڵگەنامەی ستراتیژی
دیوان: بووشرا عەلی-حەنان عوسمان-دکتۆر ئابیر حەساف
– پەسەندکردنی بەڵگەنامەی کۆنفدراسیۆنی نێونەتەوەیی ژنانی دیموکراتیکی وەک ئاماژەیەکی بنەڕەتی بۆ هاوپەیمانی نەدا
– پەسەندکردنی بەڵگەنامەی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەک ئاماژەیەکی بنەڕەتی بۆ هاوپەیمانی نەدا
– پەسەندکردنی بەڵگەنامە پێکهاتە و پەیڕەوی هاوپەیمانی نەدا
٠١:٠٠-٠١:٣٠: پشوویەکی کورت
٠١:٣٠-٠٢:٢٠: دانیشتنی سێیەم
پیلان و بابەتە ستراتیژییەکان تا کۆنگرەی دووەمی هاوپەیمانی نەدا
دیوان: نێمەت کۆکۆ-ژوور ئەلمەشریقی-هاجەر ئۆزدەمیر
٠٢:٣٠-٠٣:٣٠: هەڵبژاردن
دیوان: نێمەت کۆکۆ-دکتۆر ئانجێلا ئەلمۆعەمێری-بووشرا عەلی
٠٣:٣٠-٠٣:٤٥: بەیاننامەی کۆتایی-نووبەهار موستەفا
٠٣:٤٥-٠٤:٠٠: وتاری کۆتایی
٠٤:٠٠-٠٥:٣٠: پشووی خواردن
٠٥:٣٠-٠٧:٠٠: شەوێکی هونەری (هەڵپەرکێ و ئۆپێرا)
ڕۆژی چوارەم ١٨ـی ئایار:
گەشتی شوێنەوارییەکان (دڵخواز).