لە ئەنقەرە سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی شەرمەزار کرا
ئەنجوومەنی ژنانی ئەنقەرەی دەم پارتی دژی سزای لەسێدارەدانی سەپێندراو بەسەر پەخشان عەزیزی دا شەرمەزار کرد.
ئەنجوومەنی ژنانی ئەنقەرەی دەم پارتی دژی سزای لەسێدارەدانی سەپێندراو بەسەر پەخشان عەزیزی دا شەرمەزار کرد.
ئەنجوومەنی ژنانی ئەنقەرەی پارتی یەکسانی و دێموکراسی گەلان (دەم پارتی)، دژی سزای لەسێدارەدان بەسەر چالاکی بواری مافەکانی ژنان، پەخشان عەزیزی لە بەردەم باڵوێزخانەی ئێران چالاکی شەرمەزاری ئەنجامدا .
تاتلگول گول، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەنقەرە لە چالاکیەکەدا ڕایگەیاند، حکومەتی ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی سزای لەسێدارەدان بەسەر ژناندا دەسەپێنێت و بە جۆرێک تاوان ئەنجام دەدات.
هەروەها تاتلگول گول ئاماژەی بەوەشکرد که هێرشه کان له باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا له دژی دەستکەوتەکانی ژنان درێژەی هەیە و ڕایگەیاند، ئەم هێرشانه نەتەنیا لە سەر ژنانی ڕۆژئاوا هەڕەشەیە، بەڵکوو دژی تێکۆشانی ئازادیی هەموو ژنانی جیهانه.
تاتلگول گول ڕایگەیاند، پێویستە دەستبەجێ سزای لەسێدارەدان کە بەسەر پەخشان عەزیزیدا سەپێندراوە، هەڵبوەشێتەوە و کۆتایی بە تاوانەکانی دژی ژنان بهێندرێت. هەروەها گول وتی: "ئێمە لە دژی ئەشکەنجەی زیندانیانی ئێڤین و هەموو جیهان دەنگی خۆمان بەرز دەکەینەوە."
هەروەها گول ئاماژەی بەوەشکرد، سزای لەسێدارەدان تاوانێکە دژ بە مرۆڤایەتییە و وتی: "پێویستە پەخشان عەزیزی دەستبەجێ ئازاد بکرێت. بێدەنگی لە دژی سزای لەسێدارەدان تاوانە."