ناگیهان ئاکارسەل لە شوێنی شەهیدکردنی یادکرایەوە
ئەندامانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (ڕژاک) ئەکادیمیسیان و ڕۆژنامەوان ناگیهان ئاکارسەلیان لە شوێنی شەهیدکردنی یادکردەوە.
ئەندامانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (ڕژاک) ئەکادیمیسیان و ڕۆژنامەوان ناگیهان ئاکارسەلیان لە شوێنی شەهیدکردنی یادکردەوە.
لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ڕژاک و کۆنگرەی ستار و دایکانی لەچک سپی، بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" نوسەر و ئەکادیمیسیان و ڕۆژنامەوان ناگیهان ئاکارسەل لە شوێنی شەهیدکردنی یادکرایەوە و تاجەگوڵینە دانرا.
لە مەراسیمەکەدا بەردەوام درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.
شایەنی باسە، نوسەر و ئەکادیمیسیان و ڕۆژنامەوان ناگیهان ئاکارسەل لە ٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سلێمانی لە هێرشێکی تیرۆریستی میتی تورکدا لەبەردەم ماڵەکەی شەهیدکرا.