پارێزه‌ری سه‌ربازێكی دهستدرێژییكار سكاڵای له‌سه‌ر مۆلا تۆمار كرد
محه‌مه‌د ئه‌ركان كه پارێزه‌ری چاوشی پسپۆر مو‌سا ئۆرهانه كه له ئێلیح ده‌ستدرێژی كردبووه سه‌ر ژنێك و ببوه هۆی خۆكوشتنی ئه‌و ژنه، سكاڵای له‌سه‌ر یاریزان ئه‌زگی مۆلا تۆمار كرد.
محه‌مه‌د ئه‌ركان كه پارێزه‌ری چاوشی پسپۆر مو‌سا ئۆرهانه كه له ئێلیح ده‌ستدرێژی كردبووه سه‌ر ژنێك و ببوه هۆی خۆكوشتنی ئه‌و ژنه، سكاڵای له‌سه‌ر یاریزان ئه‌زگی مۆلا تۆمار كرد.
پارێزه‌ری چاوشی پسپۆر مو‌سا ئۆرهانی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ له ناوچه‌ی بشێری ئێلیح ده‌ستدرێژی كردبووه سه‌ر ئیپه‌ك ئه‌ری ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ ببوه هۆی ئه‌وه‌ی ئیپه‌ك ئه‌ر خۆی بكوژێت، جارێكی تر ئه‌زگی مۆلای كرده ئامانج.
ئه‌زگی مۆلا كه پێش ئێستا به تۆمه‌تی سوكایه‌تی له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سزای پێبژرادنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوون، ئه‌م جاره‌یان تۆمه‌تی "بڵاوكردنه‌وه و ئاشكراكردنی زانیاری نهێنی" دراوهپاڵ.
پارێزه‌ری ده‌ستدرێژیكار محه‌مه‌د ئه‌ركان ئاككوش له داواكاری گشتیی كۆماری ئیزمیر سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌زگی مۆلا تۆمار كرد.
ئاككوش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌زگی مولا له دۆسیه‌ی یه‌كه‌مدا زانیاری نهێنی ئاشكرا كردووه و تا ٥ ساڵ داوای سزای زیندانی بۆ كردووه.
دۆسیه‌ی یه‌كه‌م كه كرایه‌وه له ٣١ هه‌مین دادگای سزای ئاسیلیهی ئه‌نقه‌ره پێكهات و سزای ٦٥ رۆژ زیندان و هه‌زار و ٢٠٠ لیره به‌سه‌ر مۆلادا سه‌پێنرا و بڕیاری "هه‌ڵپه‌ساردنی سزاكه"درا.
له‌و دۆسیه‌ی كه له دوای تانه‌ی مۆلا كرایه‌وه دادگا به بڕیاری ئه‌وه‌ی كه له ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢ ئاشكرا كرا رایگه‌یاند، كه به هۆی تاوانی "سوكایه‌تی" له به‌رامبه‌ر سزای ٨٧ رۆژ زینداندا بڕی ٦ هه‌زار و ٩٦٠ لیره سزای پێبژاردن به‌سه‌ر یاریزان ئه‌زگی مولادا بسه‌پێنرێت.
هـ . ب