ڕێپێوانی جیهانی ژنان بڕیاری لە سێدارەدانی وریشە مورادییان شەرمەزار کرد

ڕێپێوانی جیهانی ژنانی ئەفریقای باکوور و ڕۆژهەڵاتی ناوین سزای لە سێدارەدانی وریشە مورادییان شەرمەزار کرد و پەیامی: "پێکەوە لە دژی سیاسەتەکانی لەناوبردن تێبکۆشین و لە دژی ستەم بوەستینەوە"درا.

وریشە مورادی

ڕێپێوانی جیهانی ژنان (دەیەکە) ئەفریقای باکوور و ڕۆژهەڵاتی ناوین پەیوەست بڕیاری لە سێدارەدانی وریشە مورادییەوە ڕاگەیاندراوێکی شەرمەزارکردنیان بڵاوکردەوە و هاتووە: "لە ساتێکی مێژوویدا کە لە کوردستان و ئێراندا بە شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی'دا تێپەڕ دەبێت، جارێکی دیکە پشتگیری خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ بەرخۆدانی ژنان لە هەرکوێ بێت."
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە بەردەوامی سەرکوتکارییەکانی دەسەڵاتداری پیاوسالاری بەرانبەر بە ژن کراوە و دەڵێت: "لەو وڵاتانەدا توندوتیژی دژ بە ژنان نەک بە تەنها ئامرازێکی فشارکردنە؛ سیاسەتێکی چەوساندنەوەیە کە خواستەکانی ئازادی و دادپەروەری سەرکوت دەکات و خواستێتی دەستبەسەر ئیرادەی گەلدا بگرێت."
هەر لە ڕاگەیانداوەکەدا ڕێپێوانی جیهانی ژنانی ئەفریقای باکوور و ڕۆژهەڵاتی ناوین سزای لە سێدارەدانی وریشە مورادیی بە توندی شەرمەزار کردووە و ئاماژە بەوەکراوە دۆخی وریشە مورادی بابەتێکی کەسی نیە بەڵکو بە ئامانجگرتنی ئیرادەی ئەو ژنانەیە کە دژی دەسەڵاتداری لە بەرخۆداندان.
'وریشە مورادی چالاکوانێکی بوێرە'
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بە بوێری وریشە مورادی کراوە لە بەڕێوەبردنی بەرخۆدان لە پێناو ئازادییدا و هاتووە: "وە ئاشکرایە وریشە مورادی چالاکوانێکی بوێرە، دەوڵەتی ئێران وی وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ڕژێمی ئیسلامی دەبینێت."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بڕیاری لە سێدارەدانی وریشە مورادی بە توندی شەرمەزار کراوە و دەڵێت: "بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان لە هەر جێگەیەک بێت لە دژی هەموو کەسێک کە خواستی بێدەنگکردنی ژنانی هەیە درێژە بە تێکۆشانمان بدەین. بە 'ژن، ژیان، ئازادی'ییەوە پێکەوە لەدژی سیاسەتەکانی لەنابردنی تێبکۆشین و لە دژی ستەم بوەستینەوە."