شارەوانییەکی ئیتالیا ڕەگەزنامەی فەخری بەخشییە وریشە مورادی

سەرۆکی شارەوانی بوجیبونسی ئیتالیا ڕایگەیاند بە کۆی دەنگی ئەندامانی شارەوانییەکەیان ڕەگەزنامەی فەخرییان بە خشیووە بە ژنە چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ وریشە مورادی.

سوزانا جانا سەرۆکی شارەوانی شاری بوجیبونسی ئیتالیا لە پێگەی خۆی لە دیجیتاڵ میدیایی ئێکس سەبارەت بە بەخشینی ڕەگەزنامەی فەخری بە وریشە مورادی زیندانیی سیاسیی کورد و سزادراو بە سزای لەسێدارەدان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سوزانا جانا لە پەیامەکەییدا ئاماژەی بە وریشە مورادی لە زیندانی ئەوین سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە و نیگەرانی خۆی دەربڕی و گوتی: "بە کۆی دەنگ ئەنجوومەنی شارەوانی شارۆچکەی بوجیبونسی ئیتالیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێدانی ڕەگەزنامەی فەخری بە وریشە مورادی ڕاهێنەری وەرزشی، چالاکوانی مافی ژنان و زیندانی سیاسی کورد، کە پشتگیری لەو ژنانە کردووە، کە بەهۆی شەڕی داعش لە سووریا زیانیان بەرکەوتبوو."

سوزانا جانا ئاماژەی بەوەدا بە دواداچوونی بۆ دۆسییەی وریشە مورادی دەکەن و گوتی: "وریشە مورادی لە زیندانی ئەوین ئەشکەنجە دراوە و مەترسی لەسێدارەدانی لەسەرە، بەدواداچوون بۆ دۆخەکەی دەکەین.