سۆزدار زاگرۆس: ئازادی پێشێل ناكرێت
ئه‌ندامی كهژار سۆزدار زاگرۆس به بۆنه‌ی ٨ی ئادار، رۆژی جیهانی ژنان داوای له هه‌موو ژنان كرد به‌شداری بكه‌ن له كه‌مینی "له دژی كوشتنی ژنان و سروشت، تێكۆشان"، كه كهژار ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌ندامی كهژار سۆزدار زاگرۆس به بۆنه‌ی ٨ی ئادار، رۆژی جیهانی ژنان داوای له هه‌موو ژنان كرد به‌شداری بكه‌ن له كه‌مینی "له دژی كوشتنی ژنان و سروشت، تێكۆشان"، كه كهژار ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگای ژنانی ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كهژار) سۆزدار زاگرۆس له سه‌ره‌تای وته‌كانی خۆیدا ٨ی ئاداری له رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و له هه‌موو ژنان پیرۆز كرد و به‌م جۆره ده‌ستی به قسه‌كانی كرد: "له‌سه‌ره‌تادا ئێمه ٨ی ئادار له هه‌موو ژنانی ئازادیخواز و به تایبه‌تی له دامه‌زرێنه‌ری ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ پیرۆز ده‌كه‌م. ئه‌وه‌ی كه ژنی كورد و گه‌لی كوردی وشیار كرده‌وه و پێویستی به خاوه‌نداری له ناسنامه‌ی ده‌ستنیشان كرد، رێبه‌ر ئاپۆیه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، ئه‌و ره‌نج و ماندوبوونهوهی رێبه‌ر ئاپۆ له پێناو ژن‌دا كێشاویه‌تی، پێویسته به پیرۆز ببینرێت و هه‌موو ژنان خاوه‌نداری له‌و ره‌نجه بكه‌ن. بۆ ژن ته‌نیا یه‌ك رۆژ دیاری كراوه. به‌ڵام رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت "هه‌موو رۆژێك رۆژی ژنانه". ئێمه وه‌ك گه‌ریلاكانی ئازادی ژن، له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه تێكۆشان ده‌كه‌ین كه هه‌موو رۆژێك رۆژێكی ژنان بێت. ئه‌و ژنه‌ی بیركردنه‌وه و رامانی رێبه‌ر ئاپۆی خوێندوه‌ته‌وه، له هه‌موو شوێنێك تێكۆشان ده‌كات و خاوه‌نداری له بیركردنه‌وه و هێزی خۆی ده‌كات. هیچ كه‌س ناتوانێت سته‌ممان لێبكات. ئامانجی رێبه‌ر ئاپۆش ئه‌وه‌یه كه ژنان بۆخۆیان و هی خۆیان بن، درێژه به ژیانی خۆیان بده‌ن و هیچ كه‌س به‌رامبه‌ریان نه‌وه‌ستێته‌وه. ژن ئه‌و ژنه نییه كه سه‌ری خۆی بۆ ده‌سه‌ڵات دانه‌وێنێت و كۆیلایه‌تی قه‌بوڵ بكات".
ئه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه ده‌سه‌ڵاتدارییه ده‌ڕوخێنێت، ژنی تێكۆشه‌ره‘
ئه‌ندامی كهژار سۆزدار زاگرۆس له درێژه‌ی قسه‌كانیدا تیشكی خسته گرێدراوبوونی ژن و ژینگه و رایگه‌یاند: " له هه‌موو شوێنێك بیركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار، سته‌م و زۆرداری خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئیتر كۆمه‌ڵگا پاكتاو ده‌كات. به‌تایبه‌تی له كه‌سایه‌تی ژنان و ژینگه‌دا، قڕكردن و پاكتاوكردنێكی بێهاوتا به‌سه‌ر جیهاندا په‌یڕه‌و ده‌كات. ئه‌گه‌ر ژن بكوژرێت، ژینگه‌ش ده‌كوژرێت. كه‌س ناتوانێت جیاوازی بخاته نێوان ژن و ژینگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان بناغه‌ی ژیانن. ئه‌گه‌ر دارێك ببڕیته‌وه، یان خود ژنێك بكوژی، هیچ جیاوازییه‌كیان نییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتداری دوو بابه‌تی سه‌ره‌كی بۆ خۆی ده‌كاته ئامانج و له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه كۆمه‌ڵگا پاكتاو ده‌كات. ئه‌وانه‌ش ژن و ژینگه‌ن. ئه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه ده‌سه‌ڵاتداره بڕوخێنێت ژنی تێكۆشه‌ره. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته هه‌ر ژنێك له هه‌ر شوێنێك سه‌ر هه‌ڵبڕێت و تێكۆشان بكات".
له دژی كوشتنی ژن و پاكتاوكردنی ژینگه، تێكۆشان‘
سۆزدار زاگرۆس له درێژه‌ی وته‌كانی به‌م جۆره دووا: "رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت، ‘ئه‌گه‌ر ژن ئازاد نه‌بێت، كۆمه‌ڵگا ئازاد نابیت‘. ژن خاوه‌ن بوێری و ئیراده‌یه، به بێ ترس و راڕایی ده‌ژی و به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتداری ده‌وه‌ستێته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كهژار كه‌مپینێكی به دروشمی "له دژی كوشتنی ژنان و پاكتاوكردنی ژینگه تێكۆشین"ده‌ستپێكردووه. ئه‌و كه‌مپینه بۆ هه‌موو ژنان و كۆمه‌ڵگا زۆر گرنگه. ئێمه وه‌ك گه‌ریلای ژن، داواكاری ئێمه ئه‌وه‌یه كه چه‌نده له‌ده‌ستمان بێت پێویسته كه ده‌ست بخه‌ینه ناو ده‌ستی یه‌كتر، ژن له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئازادی خۆی و كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ستده‌هێنێت و به‌هه‌مان شێوه‌ش زووتر ده‌سه‌ڵاتداری سته‌مكار و زۆردار ده‌ڕوخێت".
ئازادی پێشێل ناكرێت‘
ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگای ژنانی ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كهژار) سۆزدار زاگرۆس سه‌رنجی بۆ سه‌ر زۆرداری رژێمی ئێران راكێشا و به‌م جۆره داواكاری ئاراسته‌ی ژنان كرد: " له هه‌موو شوێنێك ٨ی ئادار پیرۆز ده‌كرێت. به‌ڵام له سیستمی ئێران‌دا قه‌ده‌غه‌یه. رژێمی ئێران قه‌ده‌غه‌ی بكات یان نا، ٨ی ئادار پیرۆز بكه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌وهه‌ری ژن، گه‌وهه‌رێكی ئازاده، ئێران ناتوانێت ئازادی پێشێل بكات. سه‌رباری هه‌موو قه‌ده‌غه‌كارییه‌كان، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ژماره‌یه‌كی كه‌م كۆبوونه‌وه ساز ده‌كرێن، به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه‌ش بێت، پیرۆز ده‌كرێت و سه‌رهه‌ڵدانێك هه‌یه. بێ گومان ئێمه وه‌ك ژن، ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی ئێران ده‌ڕوخێنین. بۆ ئه‌وه‌ش بانگه‌وازی ئێمه بۆ هه‌موو ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ئه‌وه‌یه كه ئێمه خاوه‌نداری له ناسنامه و ماف بكه‌ین و بیركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری قه‌بوڵ نه‌كه‌ین و رۆژی خۆمان به دیمه‌ن و ده‌نگی خۆمان پیرۆز بكه‌ین".
ئێمه هێڵی ئازادی هه‌ڵده‌بژێرین‘
ئه‌ندامی كهژار سۆزدار زاگرۆس له كۆتایی وته‌كانیدا جارێكی تر ٨ی ئاداری له سه‌رجه‌م ژنان پیرۆز كرد و به‌م جۆره كۆتایی به هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی هێنا: "هه‌ر ژنێك له هه‌ر شوێنێك بكوژرێت، پێویسته ئێمه وه‌ك ژن به‌و جۆره هه‌ست بكه‌ین كه ئێمه‌ی ژنان هه‌موومان ده‌كوژرێین. بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته كه ئێمه سه‌رهه‌ڵبڕین و ده‌نگی خۆمان بخه‌ینه پاڵ هێڵی ئازادی و تۆڵه‌ی خۆمان له ده‌سه‌ڵاتداری سته‌مكار بكه‌ینه‌وه. ٨ی ئادار له هه‌موو ژنانی ئازادیخواز پیرۆز بێت. بانگه‌وازی ئێمه بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌یه كه به‌شداری له كه‌مپینی كهژار بكه‌ن و له دژی كوشتنی ژن و قڕكردنی ژینگه، تێكۆشان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ژن و ژینگه پێكه‌وه بپارێزین".
هـ . ب