تەژەکە-ئە بانگەوازی بۆ ئەنجامدانی چالاکی کرد
تەژەکە-ئە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر چالاکوانانی تشرین بانگەوازی بۆ چالاکی پشتیوانکردنی بەپەلە کرد و وتی: "وەر پێکەوە لە دەوری ئەم بەرخۆدانە مێژووییە کۆببینەوە."
تەژەکە-ئە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر چالاکوانانی تشرین بانگەوازی بۆ چالاکی پشتیوانکردنی بەپەلە کرد و وتی: "وەر پێکەوە لە دەوری ئەم بەرخۆدانە مێژووییە کۆببینەوە."
تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەورووپا (تەژەکە-ئە) پەیوەست بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە لە دژی خەڵکی مەدەنی لە بەنداوی تشرین ئەنجامیدا ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاو کردەوە و بانگەوازی بۆ ئەنجامدانی چالاکی بەپەلە کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشانکراوە سات بە سات دەوڵەتی تورک هێرشەکانی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی زیاتردەکات کە لە ئێشکگری بەرخۆداندان لە بەنداوی تشرین و هاتووە: ئەمەی دەوڵەتی تورک دەیکات تاوانی جەنگییە، کە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی لە دژی دەستکەوتەکانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەڕێکی قورسی ڕاگەیاندووە."
هەر لە ڕاگەیانداوەکەدا بانگەوازی بۆ ئەنجامدانی چالاکی بەپەلە کراوە و دەڵێت: "لە قۆناغێکی لەم شێوەیەدا کە هەموو گەلان بە پێشەنگایەتی ژنان لە خۆڕێکخستندان، بانگەوازی لە گەلەکەمان و بە تایبەت لە ژنان و گەنجان دەکەین لە دەوری ئەم بەرخۆدانانە کۆببنەوە و بەشداری چالاکییەکان ببن."