تەژەکە-ئە: لە هەموو شوێنێکی ئەورووپا ٨ی ئادار بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆز کرا

تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا (تەژەکە-ئەورووپا) ڕایگەیاند ژنانی کورد شانبەشانی دۆستانی لە هەموو شوێنێکی ئەورووپا ٨ی ئاداریان بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەی تەژەکە-ئە گوترا: "لەم کاتەدا کە لە پڕۆسەیەکی مێژوویداین، ڕۆژی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕەنجدەر لە هەموو شوێنێکی ئەوروپا لەگەڵ ژنانی کورد و دۆستانیان بە جۆش و خرۆشێکی مەزنەوە پیرۆز کرا. بێگومان بۆ جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتی پڕۆسەکە و وەڵامدانەوەی سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ چەندین هەڤاڵی تێکۆشەرمان و گەلەکەمان لەم ڕۆژەدا بەرخۆدانیان ڕابەری کرد و خاوەندارێتیان لە ڕێبەرێتی کرد".

ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرە بەردەوامبوو: "ڕێبەرێتی سەدەی ٢١ی وەک سەدەی ژنان پێناسەکرد. سەدەی ٢١ لە لایەن دەستکەوتەکانی ژنانەوە، لە لایەن زانابوونی ژنان و تێکۆشان بە ناوی خۆیانەوە زۆر گرنگە. بە نزیکایەتی کۆنفیدڕاڵیزمی ژنانی دیموکراتیک ژنان هەوڵیاندا سیستەمی خۆیان دابمەزرێنن، بۆ ئەوەی داهاتوویەکی ئازادی ڕێکخستن بە دی بێنن تێکۆشان. ٨ی ئادار بە جەماوەری تێپەڕی، بە تایبەتی بە بەشداربوونی ژنانی گەنج زۆر زۆر بوو.

دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بۆ هەموو ژنان هەم بۆ گەلان کە تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبن بوو بە گوتنێک خاوەندارێتی لێکرا، هەروەها مۆڕاڵی بە تێکۆشانی ئازادی ژنان بەخشی، هەم تێکۆشانی ژنانی لە جیهان زیاتر بڵاوکردەوە.

لەبەر ئەمەش بە هەلهەلە و هەڵپەڕکێی ژنان لە فەڕەنسا، بەلجیکا، ئەڵمانیا، سویسرا، هۆڵندا، نەمسا، بەریتانیا و چەندین وڵاتی دیکە سیمینار، پانێڵ، نیشاندانی فیلم، چالاکی کەلتووری ئەنجام درا. سوپاسی هاوڕێیانمان دەکەین کە پێشەنگایەتی ئەم چالاکییانەیان کرد و تێکۆشان. تاوەکو بە دی هێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و مسۆگەرکردنی ستاتۆی گەلی کورد ئەم هەڵمەتە فراوان دەکەین و تێدەکۆشین".