ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە سویسرا دەستی بە چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم کرد
ئەکدیمیای ژنۆلۆژی بەمەبەستی رێکخستنی چالاکییەکانی تشرینی دووەم لە شاری لۆزانی سویسرا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
ئەکدیمیای ژنۆلۆژی بەمەبەستی رێکخستنی چالاکییەکانی تشرینی دووەم لە شاری لۆزانی سویسرا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە سویسرا بە بۆنەی رۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە شاری لۆزان دەستی بە چالاکییەکانی کرد.
ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە سویسرا و ئەنجومەنی ژنانی لۆزان لە ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد کۆبوونەوەیەکی سازکرد و لە کۆبوونەوەکەدا بەلگەفیلمێک لە سەر گوندی ژنان ژنوار نمایش کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن و روانینەکانی رێبەر ئاپۆ لەسەر پرسی ئازادی ژنان نمایش کرا و دواتر ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ژیان تامارا وتەیەکی پێشکەش کرد.
چالاکیەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم لەلایەن ئەندامانی ژنۆلۆژییەوە لە شەشی تشرینی دووەم تا ١٤ی مانگ لە بیەل، لوزێرن، زوریخ، وینتێرتور و زۆر شوێنی دیکە بەردەوام دەبن.