یەپەژە: ئادار جودی شەهیدبوو

فەرماندەیی گشتیی یەپەژە رایگەیاند ئادار جودی کە لە ٢٧ی تەمووزدا بە هۆی رووداوێکەوە بریندارببوو، شەهیدبووە.

فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لەبارەی شەهیدبوونی شەڕڤانێکی بە ناوی شیرین عەلی (ئادار جودی) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "شۆڕشی ژنانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە بەشداربوونی ژنان خۆی گەیاندە سەرجەم بەشەکانی کۆمەڵگا. هەرموو ئەو ژنانە کە ناو ریزەکانی ئازاددا بەشدار دەبن، دەبنە هێزی بنچینەییی درێژەپێدان و گەشترکردنی شۆڕش. هاوڕێمان ئادار جودی یەک لەو هەڤاڵانە بوو کە لە سەرەتای شۆڕشەوە بەشدار لە یەکینەکانی پاراستنی ژناندا کرد.

هاوڕێمان شیرین عەلی بە ناسناوی ئادار جودی لە ناو بنەماڵەیەکی وڵتپارێز لە حەسەکە لەدایکبوو، ئەوەش وایکرد کە بەردەوام پەیجوری ژیانێکی ئازاد بێت. لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕش هاورێ ئادار لەپێناو پاراستنی ناسنامە، خاک و کولتوری خۆی روویکردە ناو ریزەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان و لە دژی هێرشە داگیرکەری و کۆمەڵکوژکارانەکان بەتایبەتی لە دژی رۆڵێکی گرنگی گێڕا. هاوڕێ ئادار بە هەڵوێستی خۆی هەم لە رووی بیردۆزی و هەمیش لە رووی سەربازییەوە بەردەوام پێوانەکانی جەنگاوەری پاراست و تاکۆتا هەناسەی خاوەنداری لە ئەرکەکانی کرد.

لە ٢٧ی تەمووزدا کاتێک لە سەر ئەرکەکەیان بوو لە ئەنجامی رووداوێکدا لەگەڵ هاوڕێیانی حەسینا موسا محەمەد (ئاڤاشین جودی)، هیبا عەبدوڵقادر بەکر (هیبا حەسەکە)، بێریڤان عەبدل خەلەف (بێریڤان حەسەکە) و ئەمینە نەبۆ سلێمان (دلار کۆبانێ) برینداربوو. بەڵام سەرباری هەوڵەکانی پزیشکان هاوڕێ ئادار جودی لە ٣١ی تەمووزدا شەهیدبوو. سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین.

وەک یەپەژە لەسەر ئەو بەڵێنەین، کە خاوەنداری لە رەنجی هاوڕێ شەهیدەکانمان دەکەن و پەیوەستبوونی خۆمان بە شەهیدانەوە لە رێگەی بە هەمیشەیی کردنی سیستمی کۆمەڵگای ئازاد و دیموکراتیک تاجدار دەکەین.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکەمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ئادار جودی

ناو و پاشناو: شیرین عەلی

ناوی دایک: لەیلا

ناوی باوک: عەبدولباقی

کات و شوێنی لەدایکبوون: ١٩٨٥/ حەسەکە

کات وشوێنی شەهیدبوون: ٣١-٠٧-٢٠٢٣/ حەسەکە"

هـ . ب