یەژەکە-ئە ناڕەزایەتی لە بەرانبەر هێرش لە دژی گۆکای ئاکبولوت نیشاندا

یەژەکە-ئە بە ڕاگەیاندراوێک ناڕەزایەتی لە بەرانبەر هێرش لە دژی سیاسەتمەدار ئاکبولوت نیشاندا و گوتی: "ئەم ڕووداوە لە ئەڵمانیا نمونەیەکی ترسناکی ڕاستڕەوەکانە لە زیاد بووندایە و نمونەی سیاسەتی فاشیستە".

یەکێتی ژنانی کورد لە ئەڵمانیا (یەژەکە-ئە) پەیوەست بە ‌هێرشی فاشیستی لە دژی سیاسەتمەدار گۆکای ئاکبولوت ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "ئەندامی پەڕلەمانی ئەڵمانیای فیدراڵ و سیاسەتمەداری چەپ گۆکای ئاکبولوت، لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بە شەمەندەفەر، لەلایەن پیاوە ڕاستڕەوەکانەوە هێرشی کرایە سەر، و نەک تەنها لە ڕووی جەستەییەوە، لە هەمانکاتدا ڕووبەڕووی دەسدرێژی بووتەوە. بە خەمگینیەوە ئەمە باس دەکەین. ئەم ڕووداوە لە ئەڵمانیا نمونەیەکی ترسناکی ڕاستڕەوەکانە لە زیادبووندایە و نمونەی سیاسەتی فاشیستە".

لە هەموو جێگەیەک تێکۆشانمان دەبێت               

لە ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەکراوە کە لە ساڵانی ڕابردوودا توندوتیژی لە دژی ژنان لە ئەڵمانیا زیادی کردوە و گوتیان: "لە هەرچوار پارچەی کووردستان و لە ئەڵمانیا لە تێکۆشان لە دژی توندوتیژی و فشار، ئەرکمانە کە لەگەڵ ژن بین. هێرش لە دژی گۆکای ئاکبولوت بە توندی شەرمەزار دەکەین. هەمیشە لە دژی قڕکردنی ژنان، پێکەوە تێدەکۆشین".