گەلی دروزی لە ساڵی ٢٠١٣ لە سوەیدا لە دژی ڕژێمی ئەسەد ڕاپەڕین، داوای خۆبەڕێوەبەرییان کرد و لەوکاتەدا هەرێمێکی خۆبەڕێوەبەرییان دامەزراند. داوای ئیدارەی بەڕێوەبەرییان بە هەتەشە ڕاگەیاند کە ڕژێمی بەعسی ڕوخاند. وەک چۆن لە سەردەمی ڕژێمی ئەسەددا ئەنجام درا، ژنان پێشەنگایەتی ڕاپەڕینیان کرد و لەگەڵ هاتنی هەتەشەشدا درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن. چالاکوانانی ژنی دروزی لە سوەیدا ڕۆچێل جونیۆر و ئەناس نەعیم کە سیستەمی ناوەندەنی خوازی ئیدارەی هەتەشە ڕەتدەکەنەوە، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.
ئامانجی بنەڕەتی بەدی هێنانی ئازادییە
ڕۆچێل جونیۆر ئاماژەی بەوەکرد کە خەڵکی سوەیدا بە تایبەت دوای ڕاپەڕینی ٢٠٢٣ ڕێکخستنەکانیان بە هێزتر کرد و گوتی: "دروزەکان بۆ گۆڕانکاری دۆخی سیاسی لە سووریا داواکانیان بە بڕیارەوە دەردەبڕن. لێگەڕینی بنەڕەتیان بەدی هێنانی ئازادییە".
'نەبوونی نوێنەری ژنان هەڕەشەیەکی مەترسیدارە'
ڕۆچێل جونیور سەرنجی خستەسەر کۆنفرانسی بە ناو 'سەرکەوتن' کە لە ٢٩ی کانوونی دووەم ئەنجام درا و گوتی: "لە بڕیارەکاندا نوێنەرایەتی گەل بە تایبەت ژنان لە بەرچاو نەگیرا. نەبوونی ژنان ئەوە نیشان دەدات کە لە داهاتوودا مەترسی لەسەر مافەکانی ژنان دەبێت".
وتیشی: "شەرمە کە بکوژی هەڤرین خەڵەف بەشداری کۆنفرانسبووە. لە پلاتفۆرمێکی وەهادا دەبێت کەسایەتی جددی، خاوەن بەرپرسیارێتی ئامادەبن کە شکۆی مرۆڤایەتی دەپارێزن. پێشێلکاری لە بەرانبەر گەل، ژنان دەبێت بە ئاشکرا ڕەتبکرێتەوە، ئەم پێشێلکارییە بە مانای پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دێت".
'بۆ بەشداربوون لە پڕۆسەی بڕیاردان تێکۆشانمان بەردەوامە'
لە بەردەوامی قسەکانییدا ڕۆچێلی گوتی: "زۆرترین بەشداربووانی ڕاپەڕینەکان لە سوەید ژنبوون. بۆ ئەوەی ژنان بەشداری بڕیاردان بن لە تێکۆشان بەردەوام دەبین".
'لە هەموو شوێنێکی سووریا دەبێت ناوەندێکی ژنۆلۆژی دابمەزرێت'
لە کۆتایی قسەکانییدا ڕۆچێللی جونیۆر ئاماژەی بەوەدا کە بۆ بەهێزکردنی ڕێکخستنەکانی ژنان دەبێت لە نێوان ژنانی سووریادا کۆنفیدراسیۆنێکی ژنان دابمەزرێت و گوتی: "دەبێت دەنگی هەموو ژنان ببێت بەیەک. ژنان دەبێت لە هەموو شارێکی سووریا ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی دابمەزرێنن".
'سووریای نوێ دەبێت بە مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دابمەزرێت'
ئەناس نەعیم ئاماژەی بەوەکرد کە کۆمەڵگەیەک کە بە ئیرادە، بڕیار و فیداکاری ژنان خۆی ڕێکخستبێت، ناتوانرێت لەناو ببرێت و گوتی: "جێبەجێکردنی مافەکانی ژنان و مافەکانی مرۆڤ بنەرەتین دەبێت جێبەجی بکرێن. هەروەها ژنانی سوەیدا هەوڵدەدەن پەیوەندییان لەگەڵ هەموو سوورییەکان بە هێزتر بکەن".
لە کۆتایی قسەکانییدا ئەناس نەعیم گوتی: "ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ داهاتووی سووریا چارەسەری ڕاستەقینەیە. مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری زەمینەیەک پێشکەش دەکات کە یەکسانی سیاسی، کۆمەڵگەی و کەلتووری گەلان پێک بێنێت".