پەیامی کەنەکە بۆ ٨ ی ئادار
کەنەکە ڕایگەیاند ئەو ژنانەی بە هەوڵ و بوێریی مەزن ٨ ی ئاداریان گەیاندە ئەمڕۆ، مێژوویان نووسییەوە، هەروەها ٨ ی ئاداری لە هەموو ژنان پیرۆز کرد.
کەنەکە ڕایگەیاند ئەو ژنانەی بە هەوڵ و بوێریی مەزن ٨ ی ئاداریان گەیاندە ئەمڕۆ، مێژوویان نووسییەوە، هەروەها ٨ ی ئاداری لە هەموو ژنان پیرۆز کرد.
کۆمیسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکارەوە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: " ئەو ژنانەی بە هەوڵ و بوێرییەکی زۆرەوە ٨ـی ئاداریان گەیاندووەتە ئەمڕۆ، مێژوویان نووسیوە. مانگرتنی گەورەی ژنانی کرێکارانی نیویۆرک لە ساڵی ١٨٥٧ کە تێیدا ١٢٩ ژنی کرێکار سووتێنران، ئهو ڕۆژه ڕووی ڕاستی سەرمایەداری و ترسییان له بهرامبهر هێزی ژنانی بهرخۆدەر ئاشكرا بوو. ئەو ژنانه لە ساڵی ١٩١٠ لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنانی سۆسیالیستی هەوڵیاندا بەرخۆدانی ژنان ڕێکبخهن و ڕووبەڕووی سیستەمی ستەمکاری سەرمایەداری ببنەوە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکخراوەتەسەر بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و دەڵێت: "بەم دواییانە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە مانیفێستۆی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"دا بانگەوازی لە ژنانی کورد کرد پێشەنگایەتی ئەم پرۆسەیە بکەن. دیسانەوە لە پرۆژەی سەدەیەکەدا دووپاتی دەکاتەوە کە سەدەی بیست و یەک سەدەی شۆڕشی ژنانە. بەم بۆنەیەوە بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە، بەتایبەتی ئەو شەهیدە ژنانەی کە بوونه مەشخەڵی ژیانمان.
٨ـی ئادار له هەموو ژنانی کورد و ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ژنانی جیهان پیرۆز دەکەین و پێمان وایە ڕۆژانی گەش و ڕووناك به بەرخۆدانی پتەوی ژنان دێتە دی."