لە مەخموور ٨ـی ئادار پیرۆز کرا

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) بە بۆنەی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار ڕێپێوانێک ئەنجام درا.

چالاکی ٨ـی ئادار

ژنانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) بە جلوبەرگی کوردییەوە، بە بۆنەی ٨ـی ئادارەوە ڕێپێوانێکی بەرفراوانییان ئەنجامدا. ڕێپێوانەکە بە کۆبوونەوەی ژنانی کامپەکە و خوێندکاران لە پێش دامەزراوەی دەزگای بنەماڵەی شەهیدانەوە دەستێپێکرد و تا پارکی ٤ـی نیسان بەردەوام بوو.

لە ڕێپێوانەکەدا درووشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی بەرخۆدانی ژنانی کورد"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرانەوە. بەرایی ڕێپێوانەکە کە لە لایەن ژنانی گەنجەوە بە لێدانی دەف و دەهۆڵەوە پێشەنگایەتی دەکرا بە بەردەوامی درووشمیان دەگووتەوە. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵایی پاژک و پانکارت بە نوسینی "بە ڕوحی شۆڕشی ژن، بەڵێنی بەرزکردنەوەی تێکۆشان دەدەین" و "٨ـی ئادار لە هەموو ژنان پیرۆز بێت" بەرزکرانەوە.

ڕێپێوانەکە پاش گەیشتنی بە پارکی ٤ـی نیسان گۆڕدرا بۆ گربوونەوە و لەوێ پەیوەست بە ماناداری ٨ـی ئادار ڕاگەینداروێک لە لایەن مامۆستا هێلین کاراوە خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ٨ـی ئادار پیرۆز کرا و بەڵێنی بەردوامبوون و بڵندکردنەوەی تێکۆشانی ئازادی ژنان تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دووپات کرایەوە.