شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە بە بەرخۆدانەوە پێشوازی لە ٨ی ئاداری ئەمساڵ دەکەن. شەڕڤانانی یەپەژە کە بەرەنگاری هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دەبنەوە لە بەنداوی تشرین، ڕۆژی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتێکش لە بەرەکانی بەرخۆدان پیرۆز دەکەن.
شەڕڤانانی یەپەژە ئاڤاشین باسیا و سۆرخوین جودی ڕایانگەیاند، لە بەرامبەر عەقڵیەتی پیاوسالاری پاراستنی خۆیان زیاتر بەهێز دەکەن و لە ٨ی ئاداردا لە پێناو گەل و بەتایبەت ژناندا تێکۆشانیان مەزنتر دەکەنەوە.
'ئێمە ڕێگە بە خەون و خەیاڵی داگیرکەران نادەین'
ئاڤاشین باسیا ئاماژەی بەوەکرد، لە بەنداوی تشرین مێژوو نووسراوە و وتی: "لە ٨ی کانوونی یکەمەوە بەرخۆدان دەکەین، شەڕڤانانی یەپەگە-یەپەژە هەمیشە بەرەنگاری دوژمن بوونەتەوە. ئەمڕۆ بە بەرخۆدانی تشرین مێژوو نووسینەوە. شەڕڤانان بە ئیرادەی خۆیان دژی تەکنۆلۆژیای سەردەم دەجەنگن. تەکنەلۆژیای دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هەتا ئێستا نەیانتوانی ئیرادەی شەڕڤانان بشکێنن و قەد ناتوانن. ئیرادەی ئێمەی بەردەوام بەهێزتر دەبێت و بەرخۆدانمان هەر ڕۆژ لە گەشە کردنە.
ئاڤاشین باسیا سەرنجی بۆ بەرخۆدانی گەل لە ئیشکگریی بەنداوی تشرین ڕاکێشا و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لەگەڵ شەڕڤانان، گەلەکەمان بەشداری ڕیزەکانی بەرخۆدان بوون. شەڕڤانان لە بەرەکانی پێشەوە بەرخۆدان دەکەن، لە کاتێکدا گەل لە بەنداوەکە لە ئیشکگرییدان، دەڵێن 'ئێمە ڕێگە بە داگیرکاری نادەین'. لە بەنداوی تشرین شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی بەڕێوەدەچێت، باوکان، خوشک و براکان بۆ پاراستنی خاک، ئاو و زمان گیانی خۆیان بەخت دەکەن و بەرخۆدان و مۆڕاڵی گەلەکەمان بە هێز دەکات کە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتووتە ئێستا، گەل و شەڕڤانان پشتیوانی یەکترن ئێمە بەبێ یەکتر ناتوانین بوونمان هەبێت.
لەبەرخۆدانی تشرینەوە سڵاو لە ژنانی هەموو جیهان
سۆرخوین جودی کە ماوەی دوو مانگە بەشدارە لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین، ڕایگەیاند؛ "بەرخۆدانێکی نائاسایی لە تشرین بەڕێوە دەچێت، شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی وەڵامی هێرشە هەمەلایەنەکانی داگیرکەرانی دایەوە، بۆ ئەوەی خۆمان بپارێزین، هێرشی چەتەکان دەشکێنین، بەنداوی تشرین هی ئێمەیە، دەستبەرداری بەنداوەکەمان نابین."
سۆرخوین جودی کە لە بەنداوی تشرین پێشوازی لە ٨ی ئادار دەکات، وتی: "ژنان پێشەنگایەتی بەرخۆدان دەکەن. ژنان ژیان بنیات دەنێنەوە. ئێمە بە بەرخۆدان ٨ی ئادار لە تشرین پیرۆز دەکەین و لە سەنگەرەکانی بەرخۆدانەوە ٨ی ئادار لە سەرجەم ژنانی هەموو جیهان پیرۆز دەکەین.