کاروانی نوێی ئێشکگران: بژی ٨ـی ئادار
کاروانێکی نوێیی ئێشکگران لە شارەکانی قامیشلۆ، تربەسپی، عامودا، تل حەمیسی کانتۆنی جزیرە گەیشتە گۆڕەپانی ئێشكگری بەنداوی تشرین و ٨ـی ئادارییان پێرۆز کرد.
کاروانێکی نوێیی ئێشکگران لە شارەکانی قامیشلۆ، تربەسپی، عامودا، تل حەمیسی کانتۆنی جزیرە گەیشتە گۆڕەپانی ئێشكگری بەنداوی تشرین و ٨ـی ئادارییان پێرۆز کرد.
هاوڵاتییانی شارەکانی قامیشلۆ، تربەسپی، عامودا، تل حەمیسی کانتۆنی جزیرە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ ئێشکگری بەرخۆدانی بەندوای تشرین بەڕێکەوتبوون، بە ئیرادەیەکی بەرزەوە درەنگانی ئێوارە گەیشتنە بەندوای تشرین.
لە کاروانەکەدا کە دەیان لە گەنج، بە تەمەن، ژن، هونەرمەند و ڕۆشنبیر بەشداربوون، بە ئامانجی بەشداربوون لە ئێشكگری بەرخۆدانی بەنداوی تشرین لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک گەیشتنە بەنداوکە.
کاروانە نوێیەکە بە گەیشتنیان بە گۆڕەپانی بەرخۆدانەکە، درووشمەکانی "بژی بەرخۆدانی قەسەدە"، "بژی بەرخۆدانی یەپەژە" و "بژی ٨ـی ئادار"یان بەرزکردەوە.