بەهۆی گرژییە چەکدارییەکانی سووریاوە ژمارەی قوربانیان زیاتر دەبێت
لە شارەکانی لازقیە، تەرتوس، جەبەل، حومس و حەمای سووریا بە هۆی گرژییە چەکدارییەکانەوە چەندین کۆمەڵکوژی لێکوتووەتەوە. لە ئەنجامی گرژیی و پێکدادانەکاندا زیاتر لە ١٠٠کەس کوژراون.
لە شارەکانی لازقیە، تەرتوس، جەبەل، حومس و حەمای سووریا بە هۆی گرژییە چەکدارییەکانەوە چەندین کۆمەڵکوژی لێکوتووەتەوە. لە ئەنجامی گرژیی و پێکدادانەکاندا زیاتر لە ١٠٠کەس کوژراون.
لە دوێنێ شەوەوە گرژی و پێکدادانە چەکدارییەکانی نێوان چەکدارانی هەتەشە و گرووپە چەکدارییەکان لە شارەکانی لازقیە، تەرتوس، جەبەل، حومس و حەمای سووریا بەردەوامە، بەو هۆکارە ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکان لە زیاد بووندایە.
لەگەڵ بەردەوامبوونی گرژییە سەربازییەکاندا هەردوولا یەکتر تاوانبار دەکەن، بەم هۆکارە وێڕای کوشتار لە دژی یەکتردا لەدژی هاوڵاتییانیش کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن.
حکومەتی دیمەشق دەڵێت؛ دەدەن بەسەر چەکدارە بەرماوەکانی ڕژێمی بەعسی ڕوخاودا، گرووپە چەکدارەکانیش دەڵێن جوڵانەوەکەیان دژی حکومەتی ئێستایە و بەرگریکردنە لە هەرێمەکانیان.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان، تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ کەس لەو تێکهەڵچوونانەدا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ماڵ و جێگەیی نیشتەجێبوونێکی زۆری هاوڵاتییان سوتێندراون و زیانیان بەرکەوتووە.
وێنە و گرتە دیمەنەکانی دەزگا میدیاییەکان قەبارەی وێرانکاری و کۆمەڵکوژییەکان نیشان دەدەن. هەروەها لەوێنە و دیمەنەکاندا کە لە هەرێمەکەوە تۆمارکراون بە ئاشکرا وێنەی دەیان تەرم لە کۆڵان و گەڕەکەکاندا دەردەکەون
تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لە لایەن هیچ لایەنێکەوە سەبارەت بە ژمارەی کوژراوان یان وردەکاریی هێرشە سەربازییەکانی ئێستا نەدراوە، جگە لە تاوانبارکردنی یەکتر.
وێڕای نەبوونی هیچ دەستپێشخەرییەک بۆ ئاگربەست شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکان بەردەوامە. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ڕوودان و بەردەوامبوونی کارەساتێکی مرۆیی. هەروەها بازنەی توندوتیژییە چەکدارییەکان بەرفروانتر دەبێت.