سۆهر: لە شەڕەکاندا لانی کەم ٢٣٧ کەس کوژراون
سۆهر ڕایگەیاند لە شەڕەکانی سوریادا لانی کەم ٢٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە کە خەڵکی سڤیلیشیان تێدایە.
سۆهر ڕایگەیاند لە شەڕەکانی سوریادا لانی کەم ٢٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە کە خەڵکی سڤیلیشیان تێدایە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند لە شەڕەکان لە شارەکانی سوریا، ٥٠ ئەندامی هێزەکانی هەتەشە، ٤٥ ئەندامی هێزەکانی ڕژێمی پێشوو، لانی کەم ٩٥ سەرباز کوژراون.
سۆهر ڕایگەیاند لە لازقیە ٧٦ و لە تەرتوس ٦٠ و لە حەما ٦، بەگشتی ١٤٢ هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها جەختی کردەوە، لە هەردوولا دەیان بریندار و بێسەروشوێن و دیل هەن.