کەجەدەکە_ئە: بەرخۆدانی ژن ئیلهامبەخشە بۆ جیهانێکی نوێ
کەجەدەکە_ئە بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکارەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "٨ ی ئادار سەرهەڵدان و بەرخۆدانە دژی ستەمکاری".
کەجەدەکە_ئە بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکارەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "٨ ی ئادار سەرهەڵدان و بەرخۆدانە دژی ستەمکاری".
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە_ئە) ڕایگەیاند ٨ ی ئادار "داخوازی ئازادیی ژنان"ـی گەیاندووەتە بەرزترین ئاست و دووپاتی کردەوە بە درووشـمی "ژن ژیان ئازادی" دژی سیاسەتی دوژمنی ژنان بڕژێنە گۆڕەپانەکان.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە تێکۆشانی شکۆمەندانەی ژنانی قارەمان لە کۆبانێ و ڕۆژئاوا هیوا و ئیلهام بە گەلانی تورکیا و کوردستان دەبەخشێت.
جەخت دەکاتەوە پێویستە لە ٨ ی ئادار تێکۆشان مەزن بکرێت و گوتی: "ساکینە جانسز و بێریتان و لەیلا قاسم و زیلان و ئارین میرکان و بەسێ و ئاسیا یوکسەل و دایکە تایبەت، نوێنەرایەتی ڕۆحی ٨ ی ئادار دەکەن. تێکۆشان بە شوێنپێی ئەم کەسانەدا، جیهان نزیکتر دەکاتەوە لە ئازادی و یەکسانی. ٨ ی ئادار سەرهەڵدان و بەرخۆدانە دژی ستەمکاری".
"با ڕووبکەینە گۆڕەپانەکانی تێکۆشان"
لەکۆتاییدا کەجەدەکە_ئە گوتی: "بۆ ژیانێکی ئازاد، با ٨ ی ئادار ڕووبکەینە گۆڕەپانەکانی تێکۆشان. بەرخۆدانی ژنان، گرنگترین ئاسایشە بۆ کۆمەڵگە".