ژنانی گەنجی شەنگال: دەبینە دەنگی خۆپاراستن
یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال دووپاتیان کردەوە پشتگیری لە هەڵمەتەکەی تاژێ دەکەن و دەبنە دەنگی خۆپاراستن.
یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال دووپاتیان کردەوە پشتگیری لە هەڵمەتەکەی تاژێ دەکەن و دەبنە دەنگی خۆپاراستن.
یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال پەیوەست بە هەڵمەتی "دژی قڕکردنی ژنان دەبینە دەنگی خۆپاراستن" بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئێزدی (تاژێ)، لە مەجلیسی گەلی سەردەشت کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بەست.
لەسەر ناوی یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال ئاڤێستا ئێزدی ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە، پشتگیری ژنانی بۆ هەڵمەتەکەی تاژێ دەربڕی و گوتی: "وەک یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال بەشداربوونمان لە هەڵمەتەکە ڕادەگەیەنین. بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتی قڕکردن، هەریەکەمان دەبینە دەنگی خۆپاراستنی خۆمان. بە ڕۆحی هەڵمەتی "ژن ژیان ئازادی، سەربخە ئازادی" بەشداری هەڵمەتەکە دەکەین و بەشێوەیەکی چالاکانە لەنێو هەڵمەتەکەدا جێ دەگرین".