ژنانی کەرکوک، لەسەر هزر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد خۆیان پەروەردە کرد
خولێکی پەروەردەی تایبەت بە هزر و فەلسەفەی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان کە لەلایەن رێکخراوی (ڕەژاک)ەوە رێکخرابوو بۆ ژنانی کەرکوک کۆتایی هات.
خولێکی پەروەردەی تایبەت بە هزر و فەلسەفەی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان کە لەلایەن رێکخراوی (ڕەژاک)ەوە رێکخرابوو بۆ ژنانی کەرکوک کۆتایی هات.
لە شاری کەرکوک، لە پێناو بەرەو پێشبردن و بەرزكردنەوەی ئاستی لێهاتووی ژنان، خولێکی پەروەردەی تایبەت بە هزر و فەلسەفەی ڕیبەر ئۆجەلان کە لەلایەن رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕەژاک)ەوە رێکخرابوو بۆ ژنانی شارەکە کۆتایی هات.
لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، ژمارەیەک لە ژنانی شارەکە کە پێکهاتبوون لە ١٠ ژن بەشداری خولێکی پەروەردەیی بوون کە تایبەت بوو بە هرز و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، ، ئەمرۆ دوای مانگێک لە بەردەوامبوونی خولی پەروەردەکە کۆتایی هات.
جێگای ئاماژەیە، خولەکە پێکهاتبوو لە چەند بابەتێکی وەکو گرنگی پەروەردە، ناسینی ڕێکخراوی ژنان، مافەکانی ژنان و ئەو کارانەی ڕێکخراوی ژنان دەتوانن بیکەن بۆ خزمەتکردنی ژنان، هەروەها لە خولەکەدا باس لە جۆرەکانی توندوتیژی دژی ژنان و چۆنیەتی خۆپاراستن لە توندوتیژی کرا، و لەلایەن شارەزایانی توندوتیژی وانەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی وترانەوە.
جێگای باسە، ئەو بەشداربووانە نامیلکەی تایبەت بە بابەتی هاوژیانی ئازاد و ژنۆلۆژییان خوێندەوە ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتی (ژن ژیان ئازادی).
هەروەها لەدرێژەی پەروەردەکەدا بەئامانجی پشت بەستن بەخۆیان لەلایەنی ئابورییەوە خولێکی دروومان پێشکەش بەو ژنانە کرابوو، دوای تەواو بوونی خولەکەش ئەمڕۆ مەڕاسیمێکی بڕوانامە بەخشین ڕێکخرا بۆ ئەو ژنانە لەپای ئەوەی ماوەی مانگێک بەسەرپەرشتی (ڕەژاک) بەشداری ئەو پەروەردەیە بوونە.
وەکو سەرپەرشتیارانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان(ڕەژاک) دەڵێن "کردنەوەی خولی پەروەردەی لەم جۆرە بۆ ژنانی کەرکوک بۆ پێشخستنی تواناکانی ژنان و هاندانی ژنانە بۆ دامەزراندن و پەرەپێدانی کاری سەربەخۆی خۆیان و هەروەها بۆکەمکردنەوەی رێژەی بێکاری و بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری ژنانی شارەکەیە".
(ڕەژاک) سەبارەت بە گرنگی پێشکەشکردنی خولی دروومان بۆ ژنانی شارەکە، دەشڵێن: "کردنەوەی ئەم خولە چەند ئامانجێکی هەبوو لەوانەش لە رووی زانستی و ئابوری کە رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان(ڕەژاک) بە گرنگی زانی هۆکارێکی سەرەکی بدۆزێتەوە بۆ یارمەتیدانیان لەو روانگەیەوە کەوا سەرچاوەی داهات گرنگترین هۆکارە بۆ بەرێوەبردنی خێزان ئەمەش لە رێگەی فێرکردنی پیشەیەکی دیاریکراو کە بۆ ئێستا خولی دروومانە بۆ ئەم ژنانە تا لە رێگەی ئەم کارەوە ببن بە خاوەن پیشە، ئامانجێکی دیکەی خولەکەش گرنگیدانە بە لایەنی تێگەیشتنی کۆمەڵایەتی و هۆشیاری ئەم ژنانە کە هاوکات لەگەڵ خولەکە لەلایەن پسپۆرانی کۆمەڵایەتی وانەی تایبەت بە ژنان ووتراوتەوە”.
هـ . ب