پلاتفۆڕمی یەکێتی ژنانی کورد پەیوەست بە هێرشەکانی سەر گەلی دروزی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و هێرشەکانی شەرمەزار کرد. هەروەها ڕایگەیاند ئەم هێرشانە ئامادەکارییە بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و پەیوەست بەو مەترسیانەوە بانگەوازی بۆ یەکڕیزیی کوردان کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتەسەر شەڕ و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەخت لەوەکراوەتەوە چارەسەری پرسی کورد و هەڵوێستە سیاسییەکانی کوردان ئاشتیانەیە. هەموو چارەسەرییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراتیکە.
ئاماژەش بەوەکراوە هێرشەکانی سەر سوەیدا هێرشی ئامادەکارییە بۆ ئەگەری هێرشەکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و دەستنیشان کراوە، هۆکارێکی دیکەی ئاڵۆزییەکان سیاسەتەکانی ئەم دواییەی نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا تۆم باراکە بە بانگەشەی 'یەک دەوڵەت، یەک زمان، یەک نەتەوە'یە و هاتووە: "ئەم دۆخە نیشاندەری ئەوەیە هەندێک هێز بە تاکتیکی نزیکی گەلی کورد دەبنەوە و هێز دەدەنە داگیرکاری و چەوساندنەوە. لەم چوارچێوەیەشدا مەترسی لەسەر کوردان دەسەپێندرێت. گەلی دروزی دووچاری قڕکردن بووە، هێرشە درۆنییەکانی لە باشووری کوردستان زیادییان کردووە و ڕێگە بۆ هێرش کردنەسەر ڕۆژئاوا دەکەنەوە."
پلاتفۆڕمی یەکێتی ژنانی کورد بانگەوازی بۆ یەکڕیزی کوردان کرد بەرانبەر هەموو ئەو مەترسییە کارایانەی سەر گەلی کورد و ئەم هۆشدارییەی دا: "بانگەوازی لە هەموو ئەو هێزانە دەکەین کە گەلی کورد دەکەنە بابەتی تاکتیکی، هیچ کاتێک حیساباتی هەڵە لەسەر کوردان نەکەن، ئەوانەی ئەم حیساباتانە دەکەن پۆستەکانیان دووربخرێنەوە."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هێرشی سەر دروزییەکان شەرمەزار کراوە و هاتووە: "داوا دەکەین مافی گەلان بە سیستەمی خۆسەری فیدراڵی قبوڵ بکرێت."