کەنەکە بۆ ڕێپێوانی لۆزان بانگەوازی کرد: ستاتۆی لۆزان هەڵدەوەشێتەوە

کۆنسەی بەریوەبەری کەنەکە ڕایگەیاند کە ستاتۆی سایکس پیکۆ و لۆزان ئیتر هەڵدەوەشێتەوە، نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکاری بەرسەردا دیت و داوای بەشداریکردنی لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ٢٦ی تەمموز کرد کە بە بۆنەی ١٠٢ هەمین ساڵوەگەڕی پەیمانی لۆزان لە لۆزان بەڕێوە

ساڵوەگەڕی پەیمانی سایکس بیکۆ

کۆمیتەی ئامادەکاری گردبوونەوە و ڕێپێوانی دژی پەیمانی لۆزان کە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)ش بەشێکە لەوە، بەبۆنەی ١٠٢هەمین ساڵوەگەڕی ئەم پەیماننامەیە کە کوردستانی بەسەر چوار وڵاتدا دابەشکرد، لە ٢٦ی تەمموز، بە بەشداریی هەموو لایەن و ڕێکخراوە کوردییەکان، ڕێپێوان و گردبوونەوەیەک بەڕێوە دەچێت.

کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە سەرجەم پارتەکان، دامەزراوە و ڕێکخراوەکان و کەسایەتییە کوردییەکان کرد کە لە شاری لۆزان بەشداری ڕێپێوان و گردبوونەوەکە بکەن بۆ ئەوەی پەیامەکانیان لەسەر ئەو پرسە بگەیەنن بە ڕای گشتی جیهان. هەروەها کەنەکە ڕایگەیاند کە بەیاننامەیەک لە لۆزان پێشکەش دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ڕۆژەڤی سەرەکی کۆبوونەوەی ٥ی تەمموزی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە پەیمانی لۆزان بوو و سەرنجی بۆ ئەم لێدوانەی خوارەوە ڕاکێشا: "ئێمە لە سەرەتای ١٠٢هەمین ساڵەی پەیمانی لۆزانداین، کەنەکە دەیەوێت لە یادی ١٠٢ساڵەی پەیمانی لۆزان، گفتوگۆیەکی نوێ بخاتە ڕۆژەڤی هەموو کوردێکەوە، ستاتۆی سایکس پیکۆ و لۆزان هەڵدەوەشێتەوە، گۆڕانکاری بەسەر نەخشەکەدا دێت. دەبێت کورد بە زووترین کات کۆببینەوە و بەو پێیە هەڵوێستمان هەبێت، بۆیە داوا لە هەموو پارت، دامەزراوە و هێزە کوردستانیەکان دەکەین، کە لە کۆنفرانسێکی نەتەوەییدا کۆببینەوە و ستراتیژێکی هاوبەش دروست بکەین.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەی کەنەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ١٠٢هەمین ساڵەی پەیمانی لۆزاندا جارێکی دیکە ئەم ڕێپێوانە لە لۆزان بەڕیوە دەچێت.

بەرنامەی ڕێپێوان و گردبوونەوەکە بەم شێوەیەیە:

شوێن و کاتی چالاکییەکە: لۆزان، ٢٦ی تەمموزی ٢٠٢٥

کات و شوێنی کۆبوونەوە و دەستپێکردنی ڕێپێوان: کاتژمێر ١٣:٠٠ -١٤:٠٠ ، تێراس ژان مۆنێت

کات و شوێنی گردبوونەوەکە: کاتژمێر ١٦:٠٠، پۆرت ئۆچی